به‌غدا-اه‌ع
لیژنه‌ى دارایی نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،دواپێشهاتى گفتوگۆكان له‌باره‌ى پشكى هه‌رێم له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه سیاسییه‌كان ئاشكراكرد.
محه‌مه‌د شه‌به‌كى ئه‌ندامى لیژنه‌ى ناوبراو،له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند كۆبوونه‌وه‌كانى نێوان فراكسیۆنه سیاسییه‌كان هێشتا به‌رده‌وامه بۆ ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر مادده‌ى 11ى یاساى بوودجه كه‌تایبه‌ته بهپشكى هه‌رێمى كوردستان وڕێككهوتنى نه‌وتى له‌گه‌ڵ هه‌رێم،ڕوونیشیكرده‌وه فراكسیۆنه شیعییه‌كان پێشنیارێكیان خستۆته‌ڕوو له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم 460هه‌زار به‌رمیل ڕۆژانه ڕاده‌ست بكات له‌بڕى ده‌قى حكومى كه‌باس لهڕادهستكردنى 250هه‌زار به‌رمیل ده‌كات".
وتیشى"له‌ئێستادا سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران وجێگرى یه‌كه‌م له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ى فراكسیۆنه شیعییه‌كان لهكۆبوونهوهیه بۆ گه‌یشتن به‌ڕێككه‌وتنێك بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى ناكۆكییه‌كان"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"گرێبه‌سته‌كانى حه‌شدى شه‌عبى وكاره‌با لهبوودجه جێگیركراون".
وتیشى"بڕگه‌ى قوربانیانى به‌له‌مه‌كه‌ى موسڵ وه‌ك پێشنیار پێشكه‌ش ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ى لهبوودجه جێگیر بكرێت"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"له‌ئێستادا چاوه‌ڕوانى كۆتاییهاتنى كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نه‌كه له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه شیعهكانداین بۆ سازكردنى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى تر له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران تاوه‌كو دانیشتنه‌كه بكرێت".