به‌غدا:كازمى كۆمسیۆنى ڕاسپارد به‌یه‌كلاكردنه‌وه‌ى بابه‌تى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ده‌ره‌وه‌

سیاسی
  • 18-03-2021, 22:43
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ڕاسپارد به‌یه‌كلاكردنه‌وه‌ى بابه‌تى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ده‌ره‌وه‌.
    ئه‌میندارێتى گشتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه"‌كازمى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ڕاسپارد ته‌واوى به‌رپرسیارێتییه‌كانى خۆى وه‌ربگرێت،له‌باره‌ى ده‌ركردنى بڕیارێكى گونجاو بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى بابه‌تى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ده‌ره‌وه‌ یان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى،یان به‌ته‌نها ئه‌نجامدانى له‌و وڵاتانه‌ى ژماره‌یه‌كى زۆرى ڕه‌وه‌ندى عێراقى تیایه‌".