سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان كۆده‌بێته‌وه‌ بۆ ته‌واوكردنى پێداویستییه‌كانى فه‌راهه‌مكردنى یاساى بوودجه‌

سیاسی
  • 18-03-2021, 21:04
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،كۆبوونه‌وه‌یه‌كى سازكرد بۆ ته‌واوكردنى پێداویستییه‌كانى فه‌راهه‌مكردنى یاساى بوودجه‌ى گشتى.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى دارایی وسه‌رۆكى فراكسیۆنه‌كان كۆبووته‌وه‌،بۆ ته‌واوكردنى پێداویستییه‌كانى فه‌راهه‌مكردنى یاساى بوودجه‌ى گشتى فیدڕاڵى بۆ ساڵى دارایی 2021".
    پێشووتریش ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،دانیشتنى سبه‌ى هه‌ینى وه‌ك واده‌یه‌ك دیاریكرد بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاساى بوودجه‌ى گشتى فیدڕاڵى بۆ ساڵى 2021.