لیژنه‌ى دارایی نوێنه‌رایه‌تى بڕه‌ پاره‌یه‌ك ته‌رخانده‌كات بۆ باشتركردنى پێكهاته‌كانى كۆبۆنى خۆراك ومشتومڕه‌كانى نرخى دۆلاریش یه‌كلاده‌كاته‌وه‌

ناوخۆ
  • 18-03-2021, 17:35
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع-ویسام مه‌لا


    و:سۆما جاف


    لیژنه‌ى دارایی نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌ هیچ گۆڕانكارییه‌ك له‌سه‌ر نرخى دۆلار له‌بوودجه‌دا به‌دى ناكرێت،ڕوونیشیكرده‌وه‌ گوژمه‌ى دارایی بۆ باشتركردنى پێكهاته‌كانى كۆبۆنى خۆراك زیادكردووه‌.
    جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامى لیژنه‌ى ناوبراو بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"لیژنه‌كه‌ له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى وسه‌رۆكى فراكسیۆنه‌ نوێنه‌رایه‌تییه‌كان كۆبووته‌وه‌،وبابه‌تى سه‌ره‌كى كۆبوونه‌وه‌كه‌ نازانرێت ئایا بۆ په‌سه‌ندكردنى بوودجه‌یه‌ یان باسكردنه‌ له‌سه‌ر بڕگه‌ ناكۆكییه‌كان"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"ئه‌گه‌ر خواستێكى كرده‌یی هه‌بوایه‌ بۆ په‌سه‌ندكردنى بوودجه‌ بۆ له‌سه‌ر به‌پله‌ى یه‌كه‌م له‌سه‌ر كارنامه‌ى په‌رله‌مان بوو وپاشان دادگاى فیدڕاڵى له‌سه‌ر كارنامه‌كه‌ جێگیر ده‌كرا".
    كۆچه‌ر ئاماژه‌یشیدا"هه‌ندێك لایه‌ن هه‌ن ده‌یانه‌وێت یاساى دادگاى فیدڕاڵى په‌سه‌ندبكرێت وپاشان یاساى بوودجه‌".
    وتیشى"هیچ گۆڕانكارییه‌ك له‌سه‌ر نرخى دۆلار له‌بوودجه‌ نییه‌ وگۆڕینى له‌ده‌سه‌ڵاتى لیژنه‌كه‌ یاخود په‌رله‌مان نییه‌"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"گۆڕینى نرخى دۆلار واته‌ گۆڕینى بوودجه‌ به‌ته‌واوه‌تى وگۆڕینى برگه‌ى داهات وخه‌رجییه‌كان وكورتهێنان گه‌وره‌ ده‌بێت وئه‌و كه‌سه‌ى زیانمه‌ند ده‌بێت له‌هه‌مواركردنه‌وه‌كه‌ داواى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى ده‌كات وبازاڕ تێكده‌دات،وخه‌ڵكیش متمانه‌یان به‌بانكى ناوه‌ندى نامێنێت ئه‌مه‌یش زۆر زه‌حمه‌ته‌".
    ئاماژه‌یشیدا"لیژنه‌ى دارایی گوژمه‌ى دارایی جێگیركردووه‌ بۆ باشتركردنى پێكهاته‌كانى كۆبۆنى خۆراك چونكه‌ چێنێكى زۆر زیانمه‌ند بوون به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى دۆلار وئیفلیجكردنى ئابوورى"،وتیشى"زیادكردنى پێكهاته‌كانى كۆبۆنى خۆراك پێویستى به‌گوژمه‌ى دارایی وپشتیوانى حكومى بۆ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران هه‌یه‌ تاوه‌كو دواتر تانه‌ى لێنه‌درێت".