حه‌داد داواى گه‌یشتن به‌ره‌و شێوه‌ سازانێك ده‌كات بۆ یاساى دادگاى فیدڕاڵى

سیاسی
  • 18-03-2021, 18:32
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    به‌شیر خه‌لیل حه‌داد جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،داواى گه‌یشتن به‌ره‌و شێوه‌ سازانێك كرد له‌باره‌ى یاساى دادگاى باڵاى فیدڕاڵى.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،رٍایگه‌یاند"حه‌داد جه‌ختیكردۆته‌وه‌ له‌سه‌ر پێویستى یاساى دادگاى باڵاى فیدڕاڵى وه‌ك به‌رزترین ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى دادوه‌رى چونكه‌ پارێزه‌رى سیسته‌مى یاسایی وڵاته‌ له‌میان راڤه‌كردنى ده‌قه‌ یاساییه‌كان وچاودێرى ده‌ستوورى،وپه‌یوه‌ندى ڕاسته‌وخۆى به‌پرۆسه‌ى سیاسى ،وچاودێریكردنى ده‌ستووریبوونى یاساكان ،له‌پاڵ ڕاستاندنى ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنه‌كان،وپته‌وكردنى به‌ها دیموكراسییه‌كان وجیاكردنه‌وه‌ى ناكۆكییه‌كان له‌نێوان لقه‌كانى ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێكار،وهه‌روه‌ها نێوان ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێكار ویاسادانان،وله‌نێوان پارێزگا وهه‌رێمه‌كان وله‌نێوان ده‌زگاكانى ده‌وڵه‌ت".
    حه‌داد داوایشى له‌فراكسیۆنه‌ سیاسییه‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران وهێزه‌ نیشتمانییه‌كان وئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌كه‌ كرد هه‌وڵه‌كانى خۆیان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ گه‌یشتن به‌ره‌و شێوه‌ سازانێك له‌باره‌ى یاساى دادگاى باڵاى فیدڕاڵى،وكه‌مكردنه‌وه‌ى توندى مشتومڕه‌كان له‌باره‌ى ئه‌م بابه‌ته‌،ورازیكردنى سه‌رجه‌م لایه‌ن وپێكهاته‌كان،له‌گه‌ڵ ڕێزگرتن وپابه‌ندبوونمان به‌ ڕێكاره‌ ده‌ستورى ومیكانزمه‌ دیموكراسییه‌كان له‌په‌سه‌ندكردنى یاساكان وده‌نگدان له‌سه‌ریان،به‌ڵام ئێمه‌ هیوادارین سازانێك وكۆده‌نگى نیشتمانى هه‌بێت له‌لایه‌ن سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان وهاوسه‌نگى نیشتمانى ومافه‌ ده‌ستوورییه‌كان ره‌چاو بكرێن بۆ سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانى گه‌ل له‌و ده‌ق وبرگه‌ یاساییانه‌ بۆ خزمه‌تكردنى به‌رژه‌وه‌ندى باڵاى ئه‌م قۆناغه‌ هه‌ستیاره‌ وتێپه‌ڕاندنى ناكۆكى وقه‌یرانه‌ سیاسییه‌كان،وچه‌سپاندنى بنه‌ماكانى ئاسایش وسه‌قامگیرى له‌سه‌رانسه‌رى وڵاتدا".