به‌غدا-اه‌ع
سه‌لام شممه‌رى سه‌رۆكى لیژنه‌ى كشتو‌كاڵى وئاو وزۆنگاوه‌كان له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،داواى له‌وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیدار وده‌زگا ئه‌منییه‌كان كرد،ڕۆڵى راسته‌قینه‌ى خۆى بگێڕن له‌قه‌ده‌غه‌كردنى هاورده‌ى به‌رووبوومه‌كان بۆ پاراستنى دۆخى كشتو‌كاڵى.
شممه‌رى له‌لێدوانێك بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"هاورده‌كردنى به‌رووبوومه كشتوكاڵییه‌كان له‌ڕێگاى ده‌روازه سنورییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كى نافه‌رمى زیانى گه‌یانده سێكته‌رى كشتو‌كاڵى وبه‌رهه‌مى خۆماڵى به‌گشتى،وچه‌ندین یاسا له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ده‌ركراوه بۆ پاراستنى به‌رهه‌مى خۆماڵى به‌ڵام وه‌زاره‌ت په‌یوه‌ندیداره‌كان پابه‌ندى نین وسنووره‌كان له‌ژێر كۆنترۆڵ نین وبابه‌ته‌كان هاورده ده‌كرێن بۆ لێدانى به‌رهه‌مى كشتو‌كاڵى خۆماڵى".
وتیشى"داوا له‌وه‌زاره‌ت په‌یوه‌ندیدار وده‌زگا ئه‌منییه‌كان ده‌كه‌ین ڕۆڵى ڕاسته‌قینه‌ى خۆیان بگێڕن بۆ قه‌ده‌غه‌ى به‌رهه‌مى هاورده‌كراو كه‌ڕكابه‌رى به‌رهه‌مى خۆماڵى ده‌كات له‌پێناو پاراستنى دۆخى كشتو‌كاڵى"،ئاماژه‌یشیدا"كێڵگه‌كانى ته‌ماته له‌شارۆچكه‌ى زوبێرى پارێزگاى به‌سڕه ئاماده‌یی خۆى پیشاندا بۆ دابه‌شكردنى به‌رهه‌مه‌كانى بۆ سه‌رجه‌م پارێزگاكانى عێراق،وسه‌رسامى خۆیشى نیشاندا له‌هاتنى بارهه‌ڵگرى زۆرى به‌رهه‌مى ته‌ماته كه‌عێراق ده‌كاته هاورده‌كار نه‌ك هه‌نارده‌كار".
شممه‌رى ڕایشیگه‌یاند"هه‌ندێك به‌رهه‌م له‌هه‌رێمى كوردستانه‌وه هاورده ده‌كرێن هه‌ندێكیان به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمین وهه‌ندێكیان نافه‌رمیین،وزۆربه‌ى ده‌روازه‌كانى هه‌رێمى ڕێنماییه‌كانى حكومه‌تى فیدڕاڵى جێبه‌جێ ناكه‌ن"،به‌پێویستیشى زانى سنوورێك بۆ ئه‌مه دابنرێت وده‌روازه‌كان ڕاده‌ستى حكومه‌تى فیدڕاڵى بكرێت تاوه‌كو سنوورى له‌ژێر كۆنترۆڵ بێت بۆ هه‌نگاونان به‌ره‌و سێكته‌رێكى ڕاسته‌قینه‌ى كشتو‌كاڵى".