له‌باره‌ى په‌سه‌ندكردنى هه‌ردوو یاساى دادگاى فیدڕاڵى له‌دانیشتنى ئه‌مڕۆ ویاسای بوودجه‌ له‌دانیشتنى سبه‌ى ڕێككه‌وتن كرا

ناوخۆ
  • 18-03-2021, 18:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع-ویسام مه‌لا




    كه‌ریم علێوى محه‌مه‌داوى په‌رله‌مانتارى فراكسیۆنى به‌در ڕایگه‌یاند ڕێككه‌وتن كراوه‌ له‌سه‌ر په‌سه‌ندكردنى یاساى دادگاى باڵاى فیدڕاڵى ئه‌مڕۆ وبوودجه‌ سبه‌ى.
    محه‌مه‌داوى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"كۆبوونه‌وه‌ى فراكسیۆنه‌ نوێنه‌رایه‌تییه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان كۆتاییهات به‌ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر په‌سه‌ندكردنى یاساى دادگاى باڵاى فیدڕاڵى به‌پێى ئاماده‌بوونى په‌رله‌مانتاران له‌دانیشتنى په‌رله‌مان كه‌بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ سازبكرێت،واته‌ ئه‌گه‌ر سێ له‌سه‌ر یه‌كى په‌رله‌مانتاران ئاماده‌بوون ئه‌وه‌ یاساكه‌ په‌سه‌ند ده‌كرێت وئه‌گه‌ر هات وڕێژه‌ى ته‌واو نه‌بوو ئه‌وه‌ هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساكه‌ به‌زۆرینه‌ى ساده‌ په‌سه‌ند ده‌كرێت".
    وتیشى"له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ ڕێككه‌وتنیش كرا له‌باره‌ى دیاریكردنى دانیشتنى سبه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بۆ په‌سه‌ندكردنى بوودجه‌".
    پێشووتریش ،سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كۆبوونه‌وه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى فراكسیۆنه‌كان سازكرد بۆ تاوتوێكردنى یاسای دادگاى باڵاى فیدڕاڵى.
    په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران وحه‌سه‌ن كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى فراكسیۆنه‌ نوێنه‌رایه‌تییه‌كان وژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار سازكرد بۆ تاوتوێى په‌سه‌ندكردنى یاساى دادگاى باڵاى فیدڕاڵى".