وەزیری نەوت واژۆکردنی چەند گرێبەستێک لەگەڵ کۆمپانیا جیهانییەکان بۆ وەبەرهێنانی غاز ئاشکراکرد

ئابوری
  • 18-03-2021, 16:05
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    ئیحسان عەبدولجەبار وەزیرى نەوت،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،جه‌ختیكرده‌وه‌ لەماوەیەکى نزیکدا گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیا جیهانیەکان ئەنجام ده‌ده‌ین بۆ وەبەرهێنان لە کەرتى غاز لە پارێزگاکانى ئەنبار و دیالە،


    له‌ به‌یانامه‌یه‌كى وه‌زاره‌ت كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیرى نەوت لە میانەى بەشداریکردن لە کۆنگرەى بەرلین بۆ کەشوهەوا "پلانى حکومەت و وەزارەت ئامانجى ئەوەیە هەنگاو بە هەنگاو بەرەو بەکارهێنانى وزەى پاک بڕۆین، لەوانەش غاز و وزەى خۆر و هەوا و چەندین بوارى تر، ئەوەش لە ڕێگەى زیادکردنى مەوداى کار و بەرهەمهێنان و وەبەرهێنان لە کەرتە گرنگەکاندا."  
    وتیشى" عێراق پابەندە بە پێودانگەکانى پاراستنى ژینگەى ناوخۆیى و جیهانى و کارکردن بۆ زیادکردنى بەرهەمى وزەى پاک و هەنگاو بە هەنگاو بەرەو وزەى پاک دەچن".  
    جەختیلەوەشکردووەتەوە، "کاردەکەین بۆ کەمکردنەوەى ڕێژەى بەکارهێنانى سوتەمەنى هایدرۆکاربۆنى و سوتەمەنیەکانى تر، ئەوەش لەپێناو پاراستنى ژینگەى ناوخۆیى، پلانى حکومى بریتییە لەوەى بگەینە 10 مێگاوات وزەى کارەبا لە پرۆژەکانى وزەى خۆر، ئەوەش سەرەڕاى وەستاندنى سوتانى غاز لە کێڵگە نەوتیەکاندا و بۆ ئەوەش گرێبەست لەگەڵ چەندین کۆمپانیا کراوە."  
    ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد" لەماوەیەکى نزیکدا گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیا جیهانیەکان ئەنجام بدەن بۆ وەبەرهێنان لە کەرتى غاز لە پارێزگاکانى ئەنبار و دیالە، جەختیلەوەشکردەوە، کە وەزارتەکەى کاردەکات بۆ بەهێزکردنى پەیوەندیەکان لەگەڵ ناوەند و پەیمانگاکانى وزە لە جیهاندا و کارکردن بۆ دابینکردنى ژینگەیەکى ئارام بۆ کارى کۆمپانیا جیهانیەکان و زیادکردنى دەرفەتى وەبەرهێنان".