ههولێر-اهع
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، کاتژمێردوانزه بۆ سێى نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە دەنگێكی بەرز لە هەولێر و دەوروبەری دەبیسترێت، ئەو دەنگەش پێویست بە ترس و دڵەڕاوكێ ناكات چونکە هێزەكانی هاوپەیمانان هەندێک تەقەمەنی ماوەبەسەرچو تایبەت بە خۆیان لەناو دەبەن.
له راگهیاندراوێكى بهڕێوهبهرایهتیهكه كه دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) كهوتووه رایگهیاند:" بۆ دانیشتوانانى شاری هەولێر و دەوروبەری کاتژمێر 12:00 بۆ 3:00ی نیوەڕۆی ئەمڕۆدەنگێكی بەرز لە هەولێر و دەوروبەری دەبیسترێت.
هۆکاری ئەو دەنگە هیچ پێویست بە ترس و دڵەڕاوكێ ناكات لەبەر ئەوەی هێزەكانی هاوپەیمانان هەندێک تەقەمەنی ماوەبەسەرچو تایبەت بە خۆیان لەناو دەبەن.