ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌سه‌ره‌تاى مانگى حوزه‌یرانه‌وه‌ بەشەخۆراکی ژمارەیەک چین و توێژ دەبڕێت

ئابوری
  • 18-03-2021, 14:50
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەکۆبونەوەی ئەمڕۆیدا بڕیاریدا بەگوێرەی رێنمایی نوێ بەشەخۆراکی مانگانەی هاوڵاتیان بدرێت و ژمارەیەک چین توێژیش بەشەخۆراکیان دەبڕدرێت لەوانەش بەڵێندەران تاوەکو ریزبەندی شەشەم، خاوەن کۆمپانیاکان،  ئەوانەی ناویان لە یەکێتی ژورە بازرگانییەکان هەیە، ئەوانەی لە دەرەوەی وڵات نیشتەجێن و ئەو کەسانەی هاوسەرگیرییان نەکردوە و  داهاتی مانگانەیان لە ملیۆنێک و پێنج سەد هەزار دینار زیاترە.
    ئەو کەسانەی بڕیاری بڕینی بەشەخۆراک دەیانگرێتەوە بریتین لە: 
     
    خاوەن کۆمپانیاکان ئەوانەی ناویان لە فەرمانگەی تۆماری کۆمپانیاکاندا هەیە (بەڕێوەبەر بن یان خاوەنی پشک).


    ئەو کەسانەی کە هاوسەرگیرییان نەکردوە و داهاتی مانگانەیان زیاترە لە 15000000 (ملیۆنێک و پێنج سەد هەزار) دینار.


    ئەوانەی ناویان لە یەکێتی ژورە بازرگانییەکان تاوەکو پلە دو تۆمارکراوە هەروەها  خاوەن کارە پیشەسازییەکان تاوەکو پلەی سێیەم.


    سەندیکای پزیشکان، پزیشکانی ددان و سەندیکای دەرمانخانەکان.


     بەڵێندەران تاوەکو ریزبەندی شەشەم.


    ئەوانەى رەگەزنامەى وڵاتێکى دیکەیان هەیە  


    ئەو کەسانەی کەهەژماری باجیان هەیەو هەژمارەکەیان ساڵانە لە هەژدە ملیۆن دینار زیاترە.


    ئەوانەی گەشتی دەرەوەی عێراق دەکەن بۆ ماوەی سێ مانگ بەشێوەیەکی کاتیی بەشەخۆراکەکەیان رادەگیرێت، تا دڵنیادەبنەوە لە گەڕانەوەیان.


     ئەوانەی لە دەرەوەی وڵات نیشتەجێن.


     دەستگیرکراوانی گرتوخانە ناوەندییەکان (تا ئەوکاتەی ئازاد دەکرێن)


     ئەوانەی لەناو زیندانەکاندا مردون


    ئەوانەی سەربە رێکخراوە تیرۆرستییەکانن.


     ئەوانەى لەدادگا هەڵهاتون 


     عەرەب و بیانییەکان و پەنابەران، جگە لە خێزانە فەلەستینییەکان.


    بەگوێرەی بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیران پێویستە وەزارەت و دەستە سەربەخۆکان لەماوەی 30 رۆژدا لیستى ئەو کەسانە رادەستی وەزارەتى بازرگانى بکەن کە موچەیان لە ملیۆنێک و پێنج سەد هەزار دینار زیاترە.