بهغدا-اهع
بهرههم ساڵح سەرۆک کۆمار،ئهمڕۆ پێنجشهممه، جەختیكردهوه لە دیالۆگ و بە یەکگەیشتن و وەلانانی ناکۆکییەکان و بەهێزکردنی ئاسایش و ئارامی وڵات.
نوسینگهى راگهیاندنى سهرۆكایهتى كۆمار له راگهیاندراوێكدا كه دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) كهوتووه رایگهیاند:"ساڵح لە کۆشکی سەلام پێشوازیکرد لە کاردیناڵ مارلویس روفائێل یەکەم ساکۆ.
لەسەرەتای دیدارەکەدا کاردیناڵ مارلویس ساکۆ، سوپاس و ستایشی خۆی گەیاندە سەرۆک بەرھەم بۆ هەوڵەکانی بۆ سەرخستنی سەردانەکەی قەداسەتی پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان بۆ عێراق، هەروەها هەوڵە فراوانەکانی حکومەتی بۆ ھەمان مەبەست بەرز نرخاند، ھاوکات ئاماژەشیکرد بەگرنگی سەردانەکەی پاپا بۆ عێراق و عێراقییەکان کە پێشوازییەکی گەورە لە قەداسەتی پاپا کرا لەلایەن گشت پێکھاتەکان بە موسوڵمانان و مەسیحییەکان.
لەلای خۆیەوە سەرۆک کۆمار هەوڵەکانی کەنیسەی عێراقی و رۆڵی گرنگیانی لە ئامادەکاری بۆ سەردانەکەی پاپا بە گرنگ وەسفکرد و رایگەیاند، سەردانەکەی پاپا فرانسیس، پەیامی پێکەوەژیانی مرۆڤانەی نیشاندا بۆ وڵاتێک کە بەدەست توندوتیژی و ناکۆکییەکان بۆ چەندین دەیە ناڵاندویەتی، ئێستاش ھەنگاو بەرەوپێش دەنێت بەرەو چەسپاندنی ئاسایش و ئاشتی و سەقامگیری و پاراستنی پێکەوەژیانی ئاشتیانە و پارێزگاریکردن لەپێکهاتە فرە رەنگییەکەی.
سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە لە پێویستی دیالۆگ و گفتوگۆی جددی لەنێوان هەمووان و تاوتوێکردنی بابەتە هەڵپەسێردراوەکانی وڵات و وەلانانی ناکۆکییەکان و پشتبەستن بە بەرژەوەندی گشتی هاووڵاتیان، بەجۆرێک زامنی پێداویستییەکانی ھاووڵاتیان و ئاسایش و ئارامی بکات.