به‌غدا-اه‌ع
لیژنه‌ى دارایی نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،به‌ربه‌سته‌كانى بوودجه به"سیاسى"ناوبرد زیاتر له‌وه‌ى ته‌كنیكى بێت،ئاشكرایشیكرد پله‌ى دامه‌زراندنى بۆ بوودجه زیادكراوه.
ئه‌حمه‌د سه‌فار بڕیارده‌رى لیژنه‌ى ناوبراو بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"وه‌به‌رهێنان دواده‌كه‌وێت وبێ كارى زیاد ده‌بێت وهه‌ژارى ڕۆژانه به‌رده‌وام له‌زیادبووندایه وهه‌روه‌ها لێكه‌وتى تر‌ى كۆمه‌ڵایه‌تیشى هه‌یه،بۆیه باشتر وایه به‌زووترین كات جوڵه‌یه‌ك هه‌بێت بۆ دیاریكردنى دانیشتنى ده‌نگدان له‌سه‌ر بوودجه"،ڕوونیشیكرده‌وه"بابه‌تى بوودجه بۆته سیاسی زیاتر له‌وه‌ى بابه‌تێكى دارایی وئابوورى بێت".
وتیشى"ده‌قێكى حكومى هه‌یه كه‌ده‌رئه‌نجامى شانده‌كان وكۆبوونه‌وه زۆره‌كانه له‌باره‌ى بوودجه‌ى نێوان حكومه‌تى هه‌رێم وحكومه‌تى فیدڕاڵى له‌ڕێگاى وه‌زاره‌تى نه‌وت ووه‌زاره‌تى دارایی ونوێنه‌رى كۆمپانیاى سۆمۆ ودیوانى چاودێرى دارایی فیدڕاڵى ،به‌ڵام فشارێكى سیاسی بۆ سه‌ر بوودجه هه‌یه سه‌باره‌ت بهپشكى كورد".
ڕایشیگه‌یاند"دواكه‌وتنى بوودجه به‌هۆى كورده‌وه نه‌بوو به‌ڵكو به‌هۆى پشكى پارێزگاكانه"،ئه‌وه‌یشى وت"ئه‌وه‌ى لهبوودجه ماوه پله‌ى دامه‌زراندن وپشكهكانه".
سه‌فار دووپاتیشیكرده‌وه"به‌هه‌زاره‌ها ده‌رچوو هه‌یه ماوه‌ى ساڵانێكه بێ كارن وچاوه‌ڕوانى بوودجه ده‌كه‌ن"،ڕوونیشیكرده‌وه"دانیشتنى په‌رله‌مان له‌كاتژمێر 4ى ئێواره ئه‌مڕۆى پێنجشه‌ممه ده‌بێت وئه‌وه‌ى لهكارنامهكهیه ته‌نها یاساى دادگاى فیدڕاڵییه وهیچى تر نییه".