بەغدا – ا ه ع دكتۆر حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران فەرمانیدا بڕە پارەی پێویست بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران تەرخانبكرێت. لای خۆیەوە دكتۆر ریاز بەدران سەرۆكی ئیدارەی هەڵبژاردنەكان لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە رایگەیاند: عەبادی فەرمانی بە وەزارەتی دارایی داوە بڕە پارەی پێویست بۆ كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان تەرخانبكرێت بە مەبەستی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران، وتیشی ئەو بڕە پارە كاشە لەسەر بودجەی ساڵی 2018 هەژمار دەكرێت، رونیشیكردەوە ئامادەكارییەكان بۆ هەڵبژاردنەكە هەنگاوی باشی بڕیوە، داواشی لەهاوپەیمانی و پارتەكان كرد لیستی ناوی كاندیدەكانیان لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا كە 10/2/2018 ەیە رادەستی كۆمسیۆن بكەن. بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان خشتەیەكی كاتی ئامادەكردوە بۆ رێكخستنی ئامادەكارییەكانی.