به‌غدا-اه‌ع
لیژنه‌ى ڕاگه‌یاندن وگه‌یاندنى نوێنه‌رایه‌تى له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،چاره‌نووسى یاساى تاوانه ئه‌لیكترۆنییه‌كانى دیاریكرد.
نه‌عیم عه‌بودى سه‌رۆكى لیژنه‌كه بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"یاساى تاوانه ئه‌لیكترۆنییه‌كان ئاماده‌یه،وله‌دانیشتنه‌كانى داهاتوو ده‌خرێته به‌ره‌ده‌م ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بۆ ده‌نگدان".
ئاماژه‌یشیدا"خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ یاساكه كراوه وهه‌موو سه‌رنجه‌كانى په‌رله‌مانتاران وهه‌ندێك رۆشنبیر وڕێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى وه‌رگیراوه وچه‌ند وورك شۆپێك له‌م باره‌یه‌وه سازكراوه".
پێشووتریش حه‌سه‌ن كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران دووپاتیكرده‌وه یاساى تاوانه ئه‌لیكترۆنییه‌كان به‌هه‌مواركردنه‌وه‌ى نوێنه‌رایه‌تى ئاسایش هاوڵاتى وپاراستنى تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى ده‌پارێزێت،هه‌روه‌ها لیژنه‌ى ئاسایش وبه‌رگرى نوێنه‌رایه‌تى له‌سێى تشرینى یه‌كه‌مى ڕابردوو ڕایگه‌یاند یاساكه كۆمه‌ڵگا ده‌پارێزێت له‌هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌لیكترۆنى.
پارێزگای به‌سره رۆژی پینجشه‌ممه كرد به‌پشوو