وه‌زاره‌تى به‌رگرى گۆڕانكارى له‌پۆسته‌ ئه‌منییه‌كانى كه‌ركوك وسامه‌ڕا ئه‌نجامدا

ئەمنی
  • 18-03-2021, 12:43
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    جومعه‌ عیناد وه‌زیرى به‌رگرى گۆڕانكارى له‌پۆسته‌ ئه‌منییه‌كانى پارێزگاى كه‌ركوك وشارۆچكه‌ى سامه‌ڕا ئه‌نجامدا.
    عیناد بڕیاریدا به‌كۆتاییهێنان به‌ڕاسپاردنى لیوا روكن جه‌بار حاچم سابت له‌پۆستى فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌كانى سامه‌ڕا وگواستنه‌وه‌ى بۆ فه‌رمانده‌ییه‌تى فه‌رمانده‌یی هێزه‌ وشكانییه‌كان.
    هه‌روه‌ها كۆتایی به‌ڕاسپاردنى فه‌ریق روكن سه‌عه‌د عه‌لى عاتى میغماس له‌پۆستى فه‌رمانده‌ى باره‌گاى پێشكه‌وتوو له‌كه‌ركوك هێنا وگواستنه‌وه‌ى بۆ ئه‌میندارێتى گشتى فه‌رمانڕه‌وایی.
    بڕیاریشدرا به‌گواستنه‌وه‌ى فه‌ریق روكن عه‌لى جاسم محه‌مه‌د له‌ئۆستى ئه‌میندارى پێشكه‌وتووى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌ركانى سوپا وراسپاردنى بۆ پۆستى فه‌رمانده‌ى باره‌گاى پێشكه‌وتووى كه‌ركوك.
    بڕیاریشدرا به‌گواستنه‌وه‌ى لیوا روكن عه‌لى مشجل خه‌ڵه‌ف به‌در له‌پۆستى فه‌رمانده‌ى فیرقه‌ى 10 وڕاسپاردنى بۆ پۆستى فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌كانى سامه‌ڕا.
    گواستنه‌وه‌ى لیوا روكن شێرزاد عه‌زیز ڕه‌شید له‌پۆستى فه‌رمانده‌ى فیرقه‌ى 20 وڕاسپاردنى بۆ پۆستى فه‌رمانده‌ى فیرقه‌ى 10.
    گواستنه‌وه‌ى عه‌مید روكن حه‌سه‌ن جواد كازم له‌پۆستى جێگرى فه‌رمانده‌ى فیرقه‌ى 7 وڕاسپاردنى بۆ پۆستى فه‌رمانده‌ى فیرقه‌ى 20.