به‌غدا-اه‌ع
فه‌ریق ڕوكن محه‌مه‌د حه‌مید كازم سكرتێرى تایبه‌تى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،ڕایگه‌یاند سێ زاڵگه‌ى له‌به‌غدا هه‌ڵگیراون.
كازم له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"ئه‌ركى ته‌كنیكى،ئه‌مڕۆ هه‌ستا به‌هه‌ڵگرتنى زاڵگه‌ى ده‌روازه‌ى گه‌ڕه‌كى خه‌زرا وزاڵگه‌ى عامریه عه‌مه‌ل شه‌عبى وزاڵگه‌ى تونێلى زه‌مینى پیاده له‌نێوان گه‌ڕه‌كى خه‌زرا وگه‌ڕه‌كى جامیعه".
وتیشى"بڕیاریداوه ئه‌م زاڵگانه بكرێن به‌خاڵى گه‌ڕۆك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى قه‌ره‌باڵغى هاتوچۆ وهه‌ڵگرتنى سه‌رجه‌م به‌ربه‌سته‌كانى به‌رده‌م هاتوچۆى هاوڵاتیان"،ئاماژه‌یشیدا"ئه‌م ڕێكاره وه‌ك به‌ده‌مه‌و هاتنێكى به‌رده‌وامى ڕاسپارده‌ى مسته‌فا كازمى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كانه".
جێى ئاماژه‌پێكردنه به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى هاتوچۆ پێشووتر ڕایگه‌یاندبوو 14 زاڵگه له‌به‌ره‌ى كه‌رخى به‌غدا هه‌ڵگیراون.