به‌غدا-اه‌ع
به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،دووپاتیكردهه،بڕیارێك هه‌یه بۆ كوتاییهێنان له‌هێزه شه‌ڕكه‌ره بیانییه‌كان له‌عێراق.
سه‌رۆك به‌رهه‌م له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"په‌یوه‌ندى عێراق له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كان گرنگ وسهرهكییه وله‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌شه، ودانوستانى ستراتیژى نێوانمان باس له‌هه‌موو كه‌یسه‌كانى سیاسی وئابوورى وڕۆشنبیری وئه‌منى ده‌كات".
وتیشى"بڕیارێك هه‌یه بۆ كوتاییهاتنى هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كانى ئهمریكاو بیانى"،ڕوونیشیكرده‌وه"ئه‌وه ئێستا هه‌ن له 2500 كارمه‌ند زیاتر نییه".
له‌لایه‌كى تره‌وه سه‌رۆك كۆمار ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"گرفتێك هه‌یه له‌په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان به‌غدا وهه‌ولێر،وده‌بێت په‌یوه‌ندییه‌كه بخرێته ڕێرهوێكى ڕاسته‌وه وهه‌ر لایه‌كیش ماف وئهركهكانى خۆی بزانێت له‌ڕێگاى دانوستانێكى نیشتمانى كه‌هه‌موو لایه‌ك بۆ تاوتوێكردنى كۆببێته‌وه".
ڕایشیگه‌یاند"هاوڵاتى له‌به‌سڕه لهئێشتادا ڕ‌ازى نییه له‌سه‌ر ئه‌م فه‌رمانڕه‌واییه،به‌هه‌مان شێوه‌یش هاوڵاتى له‌هه‌رێمى كوردستان ڕ‌ازى نییه له‌سه‌ر ئه‌م فه‌رمانڕه‌واییه".