لیژنه‌ى باڵا:هه‌ڵسه‌نگاندنى ڕێوشوێنه‌كانى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ پێش هاتنى مانگى ڕه‌مه‌زان

ناوخۆ
  • 18-03-2021, 10:06
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    ئه‌میندارێتى گشتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند ڕێوشوێنه‌كانى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ پێش هاتنى مانگى ڕه‌مه‌زان هه‌ڵسه‌نگاندنى بۆ ده‌كرێت،جه‌ختیشیكرده‌وه‌ له‌سه‌ر پێویستى پابه‌ندبوون به‌جێبه‌جێكردنى سه‌رجه‌م ڕێوشوێنه‌كان خۆپارێزى.
    ئه‌میندارێتیه‌كه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"لیژنه‌ى باڵاى ته‌ندروستى وسه‌لامه‌تى نیشتمانى بڕیاریداوه‌ له‌كاتژمێر نۆى شه‌وى پێنجشه‌ممه‌ تاوه‌كو كاتژمێر پێنجى به‌یانى قه‌ده‌غه‌ى ته‌واوى هاتوچۆ بێت هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك،وله‌ڕۆژانى تر هه‌فته‌ قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى نیمچه‌یی بێت له‌كاتژمێر نۆى شه‌و تاوه‌كو پێنجى به‌یانى ڕۆژى دوایین،وله‌ڕۆژى دووشه‌ممه‌ به‌روارى 22/3/2021 ئه‌م بڕیاره‌ جێبه‌جێده‌كرێت وبه‌هه‌مان هه‌ڵاوێرده‌كانى".
    وتیشى"ڕێوشوێنه‌كانى قه‌ده‌غه‌كردن هه‌ڵسه‌نگاندنى بۆ ده‌كرێت به‌پێى ئاماره‌كانى كۆرۆنا پێش هاتنى مانگى ڕه‌مه‌زان"،ئاماژه‌یشیدا"بڕیاریشدراوه‌ به‌دووباره‌ كردنه‌وه‌ى خواردنگه‌ ومۆڵ وقاوه‌خانه‌ وكافتریاكان بۆ ڕۆژانى یه‌كشه‌ممه‌ تاوه‌كو پێنجشه‌مه‌ى هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك له‌كاتژمێر پێنجى به‌یانى تاوه‌كو كاتژمێر هه‌شتى ئێواره‌،له‌گه‌ڵ داخستنیان له‌ڕۆژانى هه‌ینى وشه‌ممه‌ له‌ده‌ستپێكى ڕۆژى دووشه‌ممه‌ به‌روارى22/3/2021 له‌گه‌ڵ پابه‌ندبوون به‌جێبه‌جێكردنى سه‌رجه‌م ڕێنماییه‌كانى خۆپارێزى ،وقه‌ده‌غه‌ى پێشكه‌شكردنى نێرگه‌له‌ له‌و شوێنانه‌".