به‌غدا-اه‌ع
كۆبوونه‌وه‌كانى هێزه سیاسییه‌كان به‌رده‌وامه بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى یاساى دادگاى باڵاى فیدڕاڵى له‌دانیشتنى سبه‌ى پێنجشه‌ممه.
حه‌سه‌ن فه‌دعه‌م ئه‌ندامى لیژنه‌ى یاسایی نوێنه‌رایه‌تى له‌میان به‌شداریكردنى له‌به‌رنامه‌یه‌كى كه‌ناڵى عێراقییه كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)به‌دواداچوونى كردووه،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،ڕایگه‌یاند"هه‌موو خوله‌كانى ڕابردووى په‌رله‌مان نه‌یانتوانى یاساى دادگاى فیدڕاڵى فه‌راهه‌م بكه‌ن،جگه لهخولهى ئێستا كهپێداگیریكرد له‌سه‌ر فهراههمكردنى"،ڕوونیشیكرده‌وه"هه‌مواركردنه‌وه‌ى بڕگه‌ى 3 له‌یاساى دادگاى فیدڕاڵى پێویستى به‌ده‌نگى سێ له‌سه‌ر یه‌كى په‌رله‌مانتاران نابێت".
وتیشى"دادگاى فیدڕاڵى پێكهاتووه له9 دادوه‌ر واته سه‌رۆك وجێگره‌كه‌ى و7 دادوه‌ر"،دووپاتیشیكرده‌وه"شاره‌زایانى شه‌ریعه‌ت مافى ئه‌وه‌یان نییه چاوخشاندنه‌وه به‌بڕیاره تایبه‌ته‌كانى دادگاى فیدڕاڵى بكه‌ن".
لاى خۆیه‌وه ئه‌حمه‌د جبورى په‌رله‌مانتارى یه‌كێتى هێزه‌كانى نیشتمانى دووپاتیكرده‌وه كێشه‌كه له‌دادگاى فیدڕاڵى نییه به‌ڵكو له‌ده‌ستوور وئه‌و كه‌سه‌ى دانه‌رى بووه.
جبورى بۆ به‌رنامه‌كه‌ى عێراقییه ڕایگه‌یاند"به‌شداریكردنى شاره‌زایانى فه‌قى ویاسا له‌دادگا هێچ پێگه‌یه‌كى نییه له‌ناساندنى دادگاكه"،ڕوونیشیكرده‌وه"هێنانى یاساناسان بۆ دادگاى فیدڕاڵى پێشێلكارییه‌كى یاساییه بۆ په‌یره‌وى ناوخۆیی په‌رله‌مان".
ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"پرۆژه‌ى ده‌ستوورى سه‌یرى به‌رژه‌وه‌ندى حیزبى وتایفهگهرى ده‌كرد له‌یاساى دادگاى فیدڕاڵى"،دووپاتیشیكرده‌وه"ده‌بوایه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رییه‌وه ئه‌ندامانى دادگاى فیدڕاڵى بپاڵێوێن".
ئاماژه‌یشى به‌وه‌دا"بوونى ئه‌میندارى گشتى دادگاى فیدڕاڵى پێشێلكارییه‌كى ڕوونى ده‌ستووره".
هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته یونادم كه‌نا سه‌رۆكى فراكسیۆنى ڕافیده‌ینى نوێنه‌رایه‌تى بۆ به‌رنامه‌كه‌ى عێراقییه ڕایگه‌یاند"هه‌موو سه‌ندیكاكانى عێراق داواى هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساى دادگاى فیدڕاڵییان كردووه نه‌ك به‌په‌سه‌ندكردنى یاساییه‌كى نوێ"،دووپاتیشیكرده‌وه"نابێت مافى ڤیتۆ به‌سێ كه‌س له‌شاره‌زایانى فه‌قێى بدرێت له‌دادگاكه".
وتیشى"زۆربه‌ى جومگه‌كانى ده‌وڵه‌ت لهموسڵمانن"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"نابێت له‌گه‌ڵ پێكهاته‌ى كریستیانه‌كانى وڵات به‌پێى ژماره سه‌ودا بكرێت".