به‌غدا-اه‌ع
حه‌مید نه‌عیم غزى ئه‌میندارى گشتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ڕێنمایی به‌ته‌واوكردنى پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كانى نه‌خۆشخانه‌ى توركى له‌پارێزگاى زیقار.
ئه‌میندارێتى گشتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،بڵاویكرده‌وه"حه‌مید نه‌عیم غزى ئه‌میندارى گشتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ڕێنمایی داوه‌ته پارێزگارى زیقار،به‌قیرتاوكردنى ڕێگاى ده‌وربه‌ر وبه‌ئاڕاسته‌ى پێگه‌ى نه‌خۆشخانه‌كه،وبه‌ستنه‌وه‌ى هێڵێكى به‌خشینى كاره‌با به‌هێڵى فریاكه‌وتن،بۆ ڕێگاگرتن له‌ڕوودانى هه‌ر بچڕاندنێكى كاره‌با".
وتیشى"ئه‌م ڕێنماییه هاوتایه له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ى ته‌واوكردنى نه‌خۆشخانه‌ى توركى له‌پارێزگاكه".
ئاماژه‌یشیدا"ڕێنماییه‌كه له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕاسپارده‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هاتووه،له‌دواى چاودێرى ڕۆژانه وبه‌رده‌وام بۆ قۆناغه‌كانى كاكردن له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى جێبه‌جێكار وفه‌رمانگه‌ى ئه‌ندازیارى نیشینگه".