کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان لەگەڵ جێگری نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان لەعێراق ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنەکان تاوتوێدەکات

سیاسی
  • 17-03-2021, 18:20
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    دادوه‌ر جه‌لیل عه‌دنان خه‌ڵه‌ف سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى كۆمسیارانى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، له‌گه‌ڵ ئینگیبیۆرگ سۆلرۆن گیشلادوتێر جێگرى نوێنه‌رى تایبه‌تى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌عێراق بۆ كاروبارى سیاسى وهاریكارى هه‌ڵبژاردن ،ئاماده‌كاریه‌كانى هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوو تاوتوێكرد.
    كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"دادوه‌ر جه‌لیل عه‌دنان خه‌ڵه‌ف سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى كۆمسیاران ،ئه‌مڕۆ پێشوازیكرد له‌ ئینگیبیۆرگ سۆلرۆن گیشلادوتێر جێگرى نوێنه‌رى تایبه‌تى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌عێراق بۆ كاروبارى سیاسى وهاریكارى هه‌ڵبژاردن به‌  یاوه‌رى د.ئه‌میر ئه‌راین گه‌وره‌ ڕاوێژكارانى نێرده‌ى یۆنامى،به‌ئاماده‌بوونى به‌رێزان كۆمسیاران هه‌ر یه‌كه‌ له‌"دادوه‌ر فه‌یاز یاسین حسێن،ودادوه‌ر عامر موسا محه‌مه‌د ودادوه‌ر عه‌لى ڕه‌شید محه‌مه‌د".
    وتیشى"سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى كۆمسیاران به‌خێرهاتنى ئینگیبیۆرگ كرد وپیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونى له‌ئه‌ركه‌كه‌ى نوێیه‌كه‌ى كرد وخۆشحاڵى خۆیشى ده‌ڕبڕى به‌وه‌ى یه‌كه‌م چالاكییه‌كانى له‌به‌غدا سه‌ردانى كۆمسیۆن بووه‌".
    ڕایشیگه‌یاند"هه‌ردوولا ژماره‌یه‌ك رێوشوێنیان خسته‌به‌رباس كه‌كۆمسیۆن پێی هه‌ستاوه‌ له‌چوارچێوه‌ى نوێكردنه‌وه‌ى زانیارییه‌كانى ده‌نگده‌ران وئه‌و بابه‌تانه‌ى په‌یوه‌ستن به‌واده‌ى تۆماركردنى هاوپه‌یمانییه‌ سیاسییه‌كان وپێشوازیكردن له‌لیستى پاڵێوراوه‌كان،له‌گه‌ڵ ڕوونكردنه‌وه‌ى سروشتى ئاڵنگارییه‌كان كه‌ئه‌نجومه‌نى كۆمسیاران هه‌وڵى لابردنیان ده‌دات له‌نێویشیاندا هه‌ڵبژاردنه‌كانى ده‌ره‌وه‌ ،بۆ گه‌یشتن به‌شایسته‌ى چاوه‌ڕوانكراوى هه‌ڵبژاردن وجه‌ختكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى واده‌ى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌١٠/١٠/٢٠٢١ یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ وپابه‌ندى بێت به‌پشت به‌ستن به‌بنه‌ماكانى مادده‌ى(8):یه‌كه‌م له‌یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان ژماره‌ 9ى ساڵى 2020".
    به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئینگیبیۆرگ سه‌رله‌نوێ"پشتیوانى نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌عێراق بۆ كۆمسیۆن ده‌ڕبڕى له‌گه‌ڵ پێشكه‌شكردنى ته‌واوى هاریكارى بۆ سه‌رخستنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوو".