كازمى ڕێنماییدا به‌پێویستى ئاماده‌بوونى فه‌رمانده‌ ئه‌منییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كى مه‌یدانى له‌كاتى خۆپیشاندانه‌كان

سیاسی
  • 17-03-2021, 17:12
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   

    مسته‌فا كازمى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،ڕێنماییدا به‌پێویستى ئاماده‌بوونى فه‌رمانده‌ ئه‌منییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كى مه‌یدانى له‌كاتى خۆپیشاندانه‌كان.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"ئه‌نجومه‌نى وه‌زارى بۆ ئاسایشى نیشتیمانى،ئه‌مڕۆ به‌سه‌رپه‌رشتى مسته‌فا كازمى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان كۆبووه‌وه‌،وله‌میان كۆبوونه‌وه‌كه‌ پێشهاته‌ ئه‌منییه‌ گشتییه‌كانى وڵات تاوتوێكران له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ى گیراوه‌ته‌به‌ر بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى لێهاتووى ده‌زگاى ئه‌منییه‌كان وپێشه‌ییه‌كانیان،چ له‌سه‌ر ئاستى ده‌زگاكان بێت یان كارمه‌نده‌كان،له‌پێناو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئاڵنگارییه‌ ئه‌منییه‌ گه‌وره‌كان".
    وتیشى"ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ گفتوگۆى حاڵه‌ته‌كانى په‌لاماردانى هه‌ندێك له‌پرۆژه‌ خزمه‌تگوزاییه‌كان وتاوه‌ره‌كانى كاره‌با له‌لایه‌ن گروپه‌كانى تاوانكارى كردووه‌ كه‌هه‌ڕه‌شه‌ له‌ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی وڵات ده‌كات ئه‌م كاره‌یش به‌هه‌ر شێوازێك بێت ڕێگه‌پێنه‌دراوه‌ وده‌بێت له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ هه‌موو ڕێوشوێنه‌كان بگیرێته‌به‌ر بۆ ڕاوه‌دوونانى ئه‌م تاوانكارانه‌".
    وتیشى"ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ ڕه‌زامه‌ندى ده‌ڕبڕى له‌سه‌ر پرۆژه‌ى به‌شداریكردنى عێراق له‌تیمى كارى هاوبه‌ش له‌هه‌ردوو ناوچه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست وباكوورى ئه‌فریقیا كه‌تایبه‌ته‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر".
    به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ كازمى ستایشى"ڕۆڵى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كردووه‌ له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گروپه‌ تیرۆرستی وتاوانكارییه‌كان،وئه‌ركه‌كانیان له‌سه‌پاندنى ئاسایش وسه‌قامگیرى"،وجه‌ختیشیكرده‌وه‌ له‌ته‌واوى پاڵپشتى كردن بۆ هێزه‌كانى سوپا وئۆلیس وسه‌رجه‌م كارمه‌ندانى ده‌زگا ئه‌منییه‌كان.
    فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان جه‌ختیشیكرده‌وه‌ له‌سه‌ر"پێویستى پاراستنى ئاسایشى كۆمه‌ڵایه‌تى وڕێگاگرتن له‌هه‌وڵه‌كانى په‌لاماردانى موڵكى گشتى وتایبه‌ت ،وله‌هه‌مان كاتدا پێویسته‌ پابه‌ندبن به‌وه‌ى گوللــه‌ى زیندوو به‌كارنه‌هێنن له‌كاتى ده‌سته‌به‌ركردنى خۆپیشاندانه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كان".
    هه‌روه‌ها كازمى ڕێنمایشیدا"په‌له‌بكرێت له‌دابینكردنى كه‌ره‌سته‌ى پێویست بۆ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌پێناو پاراستنى ئاسایش وده‌سه‌ڵات،بۆ ئه‌وه‌ى ڕێكخستنى ڕێره‌وى ژیانى گشتى ده‌سته‌به‌ر بكات،وڕێگا به‌ده‌زگا ئه‌منییه‌كان بدات ئه‌ركه‌كانى خۆیان جێبه‌جێبكات به‌و شێوازه‌ى ژیانى هاوڵاتیانى سڤیل بپارێزێت وله‌مه‌ترسییه‌كان دووریان بخاته‌وه‌".
    فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان ڕێنماییدا به‌پێویستى ئاماده‌بوونى فه‌رمانده‌ ئه‌منییه‌كان له‌كاتى خۆپیشاندانه‌كان وتیشك خستنه‌سه‌ر پاراستنى ژیانى هاوڵاتیان وموڵكى گشتى وتایبه‌ت".