بهغدا-اهع
سهرۆكایهتى كۆمار،ئهمڕۆ چوارشهممه،رایگهیاند لهههوڵى دانانى یاداشتنامهیهكى یاسایین بۆ دانانی میکانیزم بۆ گهڕانهوهى پاره بهتاڵان براوهكان .
نوسینگەی سەرۆکایەتی کۆمار لە ڕاگەیەندراوێکدا کە ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) کەوتووە، بڵاویکردەوە "بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆمار ڕایگەیاندووە "دۆسیەی گەندەڵی دۆسییەکی گەورەیە، بۆیە دەبێت بەشێوەیەکی قوڵتر و گشتگیر کاری تێدا بکرێت، بەڵام لەگەڵ هەموو ئەو ئاستەنگیانە دادگا کاری خۆی کردووە بۆ ئەوەی دۆسییەکانی گەندەڵی یەکلایی بکاتەوە".
ئەوەشی وتووە "من لەئێستادا لەسەرۆکایەتی کۆمار سەرقاڵی داراشتن و ئامادەکردنی یاداشتێکی یاسایم کە بڕیارە لەگەڵ پەرلەمان گفتۆگۆی لەسەر بکەین، بۆ دانانی میکانیزم بۆ ئەوەی ئەو پارەیەی لەعێراق بە تاڵان بردراوە، بگەڕێنینەوە کەڕەنگە بەشێکی زۆریان وەک سەرمایە وەبەرهێنان لە دەرەوە بەکارهێنراوە".
ساڵح، جەختیلەوەشکردەوە "بنبڕکردنی گەندەڵی دارایی و ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد کەعێراقییەکان هەست بەوە بکەن کە دەنگیان پارێزراوە و دەستکاری ناکرێت و ناگۆڕدرێت، ئەو دوو پرسە سەنگی مەحەکن بۆ بەرقەرارکردنی سەقامگیری و ئاسایشی وڵات".