چاودێرى-اه‌ع
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی پێشوی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، دوای هه‌ڵبژاردنی نیوه‌ی كۆنگرێسی وڵاته‌كه‌ی، به‌نیازه بڕیاری كۆتایی بدات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، كه ئایا جارێكی دیكه خۆی بۆ سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی كاندید ده‌كاته‌وه یاخود نا.
دۆناڵد تره‌مپ له لێدوانێكدا بۆ فۆكس نیوز، رایگه‌یاند، به گوێره‌ی هه‌مو ڕاپرسییه‌كان داوا ده‌كه‌ن خۆم جارێكی دیكه بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا كاندید بكه‌مه‌وه، به‌ڵام ده‌بێت بیر له‌و بابه‌ته بكه‌ینه‌وه و بڕیاری كۆتایی بده‌ین.
وتیشی، "متمانه‌ی ته‌واوم هه‌یه و دڵنیام كه كۆمارییه‌كان پاش هه‌ڵبژاردنه‌كانی نیوه‌ی ساڵی 2022، چانسی دوباره كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی و كۆنگرێسی ئه‌مریكایان هه‌یه".
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، دواتر بڕیار ده‌ده‌ین له‌سه‌رئه‌وه‌ی، جارێكی دیكه خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان كاندید ده‌كاته‌وه یاخود نا.
سه‌رچاوه:فۆكس نیوز