رێنماییه‌ك هه‌یه‌ بۆ گۆرینى دۆسیه‌ى رزگاربوانى ژنه‌ ئێزیدیه‌كان بۆ وه‌زاره‌تى كۆچ

ناوخۆ
  • 17-03-2021, 16:15
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    ئیڤان فایه‌ق جابرۆ وه‌زیرى كۆچ و كۆچبه‌ران سه‌رۆكى لیژنه‌ى باڵاى پاڵپشتى كردنى ئاواره‌كان ،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،جه‌ختیكرده‌وه‌ رێنماییه‌ك بۆ نوسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران به‌رزكراوه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى دۆسیه‌ى ژنه‌ ئێزیه‌ رزگابوه‌كان بگوازرێته‌وه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كۆچ.


    له‌ راگه‌یاندراوێكى وه‌زاره‌ته‌كه‌ كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" دانیشتن ژ "156" كه‌ له‌ باره‌گاى وه‌زاره‌تى كاره‌با سازكرا به‌ ئاماده‌بونى هه‌ریه‌ك له‌ ماجد مه‌هدى وه‌زیرى كاره‌با و ئه‌ندامانى سه‌ره‌كى لیژنه‌كه‌ و باس له‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ناوچه‌ ئازادكراوه‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كان كرا كه‌ پرسێكى گرنگه‌ له‌ ئێستادا بوه‌ته‌ جێگاى بایه‌خى حكومه‌ت ".
    جابرۆ جه‌ختیكرده‌وه‌" سه‌ربارى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئاواره‌كان بۆ زێدى خۆیان ،به‌ڵام به‌و رێژه‌یه‌ نیه‌ كه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت،ئه‌وه‌ش به‌هۆى نه‌بونى خزمه‌تگوزاى سه‌ره‌كى وه‌ك ئاو و كاره‌با و زۆربه‌ى كۆمه‌ڵگاكانى نیشته‌جێبوون توشى داروخان بوون ئه‌مه‌ش ئاسته‌نگیه‌كى گه‌وره‌یه‌ به‌رامبه‌ر به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كان".