به‌غدا-اه‌ع
لیژنه‌ى توندوتۆڵى له ده‌سته‌ى ئاساییكردنه‌وه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،چه‌ند بریارێكى ده‌ركرد له‌سه‌ر و به‌ندى ئه‌و گرژیه‌ى له یارى شورته و دیوانیه رووى دا.
له راگه‌یاندراوێكى ده‌سته‌كه كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:" لیژنه‌ى توندوتۆڵى له ده‌سته‌ى ئاساییكردنه‌وه،كۆبونه‌وه‌یه‌كى ئه‌نجامدا له‌باره‌ى روداوه‌كانى هه‌ردوو یانه‌ى شورته و دیوانیه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد دوای بینینى گرته‌ى یاریه‌كه و ئه‌وه‌ى له راپۆرتى سه‌رپه‌رشتیارى یاریه‌كه‌دا هاتووه بریاریدا به سزادانى هه‌ریه‌ك له عه‌لى فایز و ئه‌مجه‌د عه‌توان و حه‌سه‌ن عاشور یاریزانانى یانه‌ى شورته ئه‌وه‌ش به راگرتنیان له دوو یارى یانه‌كه،سزاى هونه‌ریش به كردنه ده‌ره‌وه‌ى یاریزانى شورته حه‌سه‌ن عاشور له میان هه‌مان سزا به پشت به‌ستن به ئه‌حكامى مادده‌ى 135 / 2 ى توندوتۆڵى".
هه‌روه‌ها راگرتنى سه‌رۆكى یانه‌ى شورته وه‌هاب تائی بۆ ماوه‌ى سێ یارى و یانه‌ى شورته 5 یارى ئه‌نجامده‌دات به‌بێ هانده‌ر".
ئاماژهبهوهكرا "هۆشدارى ده‌درێته سه‌رۆكى یانه‌ى دیوانیه به‌پێى مادده‌ى 10ى توندوتۆڵى".