بهغدا-اهع
لیوا تەحسین خەفاجى وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان،ئهمڕۆ چوارشهممه،رایگەیاند کە بە ئامانجی رێگرتن لە دزەکردنی تیرۆریستانی داعش، ھەوڵدەدەن بەشێک لە سنووری عێراق لەگەڵ سووریا دابخەن.
خەفاجی بۆ ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) رایگهیاند:" فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی رۆژئاوای نەینەوا، ھەوڵەکانی چڕکردووەتەوە بە ئامانجی پاراستنی رەوشی ئەمنی قەزا و چیای شنگال".
ئاماژەی بەوەیشداوە کە ماوەیەکە تیرۆریستانی داعش، ھەوڵدەدەن لە سووریاوە دزە بکەنە سنووری کارگێڕی ناوچەکانی سەربە پارێزگای نەینەوا ،لەم چەند رۆژەی رابردوودا، ھێزەکانی پاسەوانیی سنوور، زنجیرەیەک ھەوڵی دزەکردنی تیرۆریستی داعشیان لەناو خاکی سووریاوە بۆ ناو سنووری کارگێڕی ناوچەکانی سەربە پارێزگای نەینەوا پووچەڵکردووەتەوە".
وتیشی: "فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان بە ئامانجی رێگرتن لە دزەکردنی تیرۆریستانی داعش، ھەوڵدەدات بەشێک لە سنووری عێراق لەگەڵ سووریا دابخات".