بهغدا-اهع
دەستەی دەستپاکی ئهمڕۆ چوارشهممه،ڕایگەیاند، بەڕێوەبەری پێشووتری بانکی بازرگانیی عێراقی بەتۆمەتی زیانگەیاندن بە سامانی گشتیی بە حەوت ساڵ زیندانیکردن سزادراوە.
لە ڕاگەیەنراوێکى دهستهكه كه دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) كهوتووه رایگهیاند:" لەسەر بڕیاری ئازادکردنی بەڕێوەبەری پێشووتری بانکی بازرگانیی عێراق، کە لەلایەن دادگای تاوانەکانی کەرخ پێشکەشکرابوو و "بەھۆی ئەوەی بڕیارەکەی دادگای تاوانەکانی کەرخ، جێگەی باوەڕ نەبووە، دادگای تێھەڵچوونەوەی فیدراڵی بڕیاریدا بە قبوڵکردنی ئەو تانەیەی کە لەلایەن دەستەی دەستپاکییەوە پێشکەشکرابوو لەوەی دووبارە ئەو دۆسیە بگەڕێتەوە دادگای تاوانەکان".
ئاماژهبهوهكرا "دادگای تاوانەکانی کەرخ بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکەی دادگای تێھەڵچوونەوە کە پشت بەستن بە تانەکەی دەستەی دەستپاکی دەرکراوە، بڕیارێکی نوێ دەرکرد کە بەپێی بڕیارەکە بەبێ ئامادەبوون، سزای حەوت ساڵ زیندانیکردن بۆ بەڕێوەبەری پێشووتری بانکی بازرگانیی عێراقی (TBI) دەرکردووە".
ههروهها "ئەو دۆسیە کە پێشتر دەستەی دەستپاکی لێکۆڵینەوەی لەسەر کردووە و رەوانەی دادگا کراوە، خۆی لە ژمارەیەک سەرپێچی دەبینێتەوە کە بەڕێوەبەری پێشووتری بانکی بازرگانیی عێراقی ئەنجامیداوە".
بەپێی راگەیەنراوەکە بەڕێوەبەری پێشووتری بانکی بازرگانیی عێراقی لەو کاتەی بەرپرس بوو لە بەڕێوەبردنی بانکەکە، بەبێ بوونی ھیچ دەستەبەرییەک، پارەی بەقەرزداوە بە یەکێک لە بانکەکان.