په‌رله‌مان ده‌نگى له‌سه‌ر ته‌واوكردنى ڕێوشوێنه‌كانى په‌یوه‌ست به‌پارێزگاربوونى هه‌ڵه‌بجه‌دا

ناوخۆ
  • 16-03-2021, 21:28
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،ده‌نگیدا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى حکومەتی فیدڕاڵ رێوشوێنەکانی بەپارێزگابونی هەڵەبجە تەواو بکات.
    فه‌رمانگه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به‌كۆى ده‌نگ بڕیاریدا به‌پابه‌ندكردنى حكومه‌ت بۆ ته‌واوكردنى ڕێوشوێنه‌كانى په‌یوه‌ست به‌پارێزگابوونى هه‌ڵه‌بجه‌".
    شایه‌نى باسه‌ محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،كاره‌كانى چل وچواره‌مین دانیشتنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌میان وه‌رزی یاسادانانى یه‌كه‌مى له‌خولى چواره‌مى نوێنه‌رایه‌تى بۆ ساڵى سێیه‌مى یاسادانان كرده‌وه‌.