بەسڕە – ا ه ع دەستەی دەروازە سنورییەكان، ئەمرۆ شەممە، رایگەیاند: لە مەرزی شەلەمچەی خۆرهەڵاتی بەسڕە 46 مامەڵەی ساختەی ساڵی 2017 یان ئاشكراكردووە. لای خۆیەوە وتەبێژی دەستەی دەروازە سنورییەكان بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)ی راگەیاند: ئەو لیژنەیەی لەبەشی لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون پێكهێنرابوو، لە میانی لێكۆڵینەوەكانی بۆیدەركەوت نزیكەی 46 مامەڵەی گومرگی لەدەروازەی شەلەمچە كە دەكەوێتە سەرسنوری ئێران ساختەكراوە. وتیشی ئەو مامەڵانە لەمانگەكانی 11 و 12ی ساڵی 2017 دا بووە، تەئكیدیشیكردەوە دكتۆر كازم عەقابی سەرۆكی دەستەی دەروازە سنورییەكان لیژنەكەی راسپاردووە بەردەوامبن لە وردبینیكیردنی مامەڵە گومرگییەكان لەسەرجەم دەروازە سنورییەكاندا، ئاشكراشیكرد ئەو ساختەكارییەی كە بەم دەاییە لەمامەڵە گومرگییەكاندا كراوە، بە مەلایین دینار زیانی بە داهاتی گشتی گەیاندووە.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد