به‌غدا-اه‌ع
لیژنه‌ى كشتو‌كاڵى وئاوى وئه‌هواره‌كانى نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،ئه‌نجامدانى هه‌مواركردنه‌وه‌ى نوێى یاسای به‌كرێدانى زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانى ڕاگه‌یاند.
سه‌لام شممه‌رى سه‌رۆكى لیژنه‌كه له‌لێدوانێكى تایبه‌ت بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"لیژنه‌ى كشتو‌كاڵى نوێنه‌رایه‌تى یاساكه‌ى هه‌مواركردۆته‌وه له‌پێناو به‌خشینى ڕووبه‌رێكى فراوانتر بۆ جووتیاران"،وتیشى"یاساى 35 ڕێگا ده‌دات زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان بۆ ماوه‌ى یه‌ك ساڵ به‌كرێ بدرێن،ولیژنه‌كه‌یش یاساكه‌ى هه‌مواركردووه بۆ ئه‌وه‌ى كرێدانه‌كه بۆ ماوه‌ى 20 ساڵ بێت له‌گه‌ڵ به‌خشینى تایبه‌تمه‌ندى بۆ یاساكه له‌پێناو گه‌شه‌كردنى سێكته‌رى كشتو‌كاڵى".
وتیشى"له‌یاساى پێشوو مه‌رجى ئه‌وه هه‌بوو نابێت هیچ پرۆژه‌یه‌كى وه‌به‌رهێنان له‌سه‌ر زه‌وییه كشتوكاڵییه به‌كرێدراوه‌كان بكرێت،وله‌دواى هه‌مواركردنه‌وه‌ى ده‌رفه‌تێكى گه‌وره‌تر به‌جووتیاران ده‌دات بۆ وه‌به‌رهێنانى زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان بۆ پرۆژه‌كانى تر"،ئاماژه‌یشیدا"هه‌موارى نوێی یاساكه ده‌سه‌ڵاتى به‌خشییه وه‌زاره‌تى په‌یوه‌ندیدار بۆ واژۆكردنى گرێبه‌ستى وه‌به‌رهێنان له‌گه‌ڵ هه‌مان به‌كرێگیراو بۆ هه‌نگاونان به‌ره‌و پێشخستنى سێكته‌رى كشتو‌كاڵى چ بۆ بوارى سامانى ئاژه‌ڵى بێت یان به‌رووبوومه كشتوكاڵییه‌كان"،دووپاتیشیكرده‌وه یاساكه چه‌ند تایبه‌تمه‌ندى تر‌ى هه‌یه ،له‌نێویشیاندا كرێچییه‌كه ده‌توانێت زیاتر 15 دۆنم بچێنێت بۆ له‌خورما ودارى زه‌یتون،به‌و پێیه‌ى لیژنه تایبه‌ته‌كان دواى پێنج ساڵ سه‌ردانى زه‌وییه‌ك بكه‌ن بۆ به‌تاپۆكردنى بۆ خاوه‌ن گرێبه‌سته‌كه"،ڕوونیشیكرده‌وه لیژنه‌ى كشتو‌كاڵى نوێنه‌رایه‌تى یاساكه ده‌خاته ده‌نگدانه‌وه دواى ئه‌نجامدانى چه‌ند هه‌موارێكى سووك له‌سه‌ر هه‌ندێك بڕگه‌كانى ،وچه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى كشتو‌كاڵى وكۆمه‌ڵه‌كانى جووتیارى سازكردووه بۆ هه‌نگاونان به‌ره‌و فه‌راهه‌مكردنى یاساكه".