وەزیری دەرەوە:پێویستە دەستپێشخەری بەکۆمەڵ دروست بکرێت بۆ پاراستنی یٔاسایشی وڵاتانی ناوچەکە

سیاسی
  • 16-03-2021, 20:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    فوئاد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌سه‌ر پێویستى دروستكردنى ده‌ستپێشخه‌رى به‌كۆمه‌ڵ بۆ پاراستنى ئاسایشى وڵاتانى ناوچه‌كه‌ ودۆزینه‌وه‌ى چوارچێوه‌یه‌كى دانوستانى ته‌ندروست وله‌بار بۆ گه‌یشتن به‌ئامانجه‌ خوازراوه‌كان.
    وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"فوئاد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌،له‌به‌روارى2021/3/15 به‌سه‌ردانێكى فه‌رمى گه‌یشتۆته‌ ده‌وحه‌ى پایته‌ختى قه‌ته‌ر وله‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ قه‌ته‌رییه‌كان گفتوگۆى كردووه‌،وله‌لایه‌ن شێخ ته‌میم بن حه‌مه‌د ئال سانى میرى وڵاتى قه‌ته‌رى برا پێشوازى له‌فوئاد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ كراوه‌،وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌یش سڵاوى سه‌ركرده‌كانى عێراقى گه‌یاندۆته‌ میرى قه‌ته‌ر".
    وتیشى"هه‌ردوولا گفتوگۆیان كردووه‌ له‌باره‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات وچۆنێتى ڕه‌خساندنى هه‌لى وه‌به‌رهێنان له‌قۆناغى داهاتوودا،حسێن داوایشیكرد كۆمپانیا قه‌ته‌رییه‌كان ده‌ستپێشخه‌رى بكه‌ن بۆ كاركردن له‌عێراق وله‌هه‌موو ئاسته‌كان".
    ڕایشیگه‌یاند"هه‌ر له‌دیداره‌كه‌ دۆخى ئه‌منى ناوچه‌كه‌ تاوتوێكراوه‌،وجه‌ختكراوه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر پێویستى ده‌ستپێكردنى كاره‌كان به‌ئاڕاسته‌ى دروستكردنى ده‌ستپێشخه‌رى به‌كۆمه‌ڵ بۆ پاراستنى ئاسایشى وڵاتانى ناوچه‌كه‌ ودۆزینه‌وه‌ى چوارچێوه‌یه‌كى دانوستانى دروست وله‌بار بۆ گه‌یشتن به‌ئامانجه‌ خوازراوه‌كان".
    وتیشى"له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ هه‌ریه‌ك له‌شێخ محه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان ئال سانى ،وعومه‌ر به‌رزنجى باڵیۆزى عێراق له‌وڵاتى قه‌ته‌ر ئاماده‌بوو".
    وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"فوئاد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ له‌گه‌ڵ شێخ محه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان ئال سانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ كۆبووه‌ته‌وه‌،وله‌میان دیداره‌كه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵاتى برا خراوه‌ته‌به‌رباس له‌گه‌ڵ پێویستى زیادكردنى هه‌ماهه‌نگى له‌سه‌رجه‌م بواره‌كانى په‌یوه‌ست به‌دۆخى ناوچه‌كه‌".
    ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ پیرۆزبایی له‌هاوتا قه‌ته‌رییه‌كه‌ى كردووه‌ به‌بۆنه‌ى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان وڵاتى قه‌ته‌ر وشانشینى عه‌ره‌بى سعودیه‌ بۆ ڕێره‌وى ڕاستى خۆى ،پاشان وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ بانگهێشتنامه‌یه‌كى ئاراسته‌ى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ر كرد بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ردانى عێراق بكات،لاى خۆیشیه‌وه‌ شێخ محه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان ئال سانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ر بانگهێشتنامه‌كه‌ى قبوڵكرد وبه‌ڵێنیدا له‌داهاتوودا جێبه‌جێبكات".
    ڕوونیشیكرده‌وه‌"له‌میان دیداره‌كه‌ دیارترین پێشهاته‌كانى هه‌رێمى ونێوده‌وڵه‌تى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش تاوتوێكراوه‌".
    به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ فوئاد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ به‌یاوه‌رى باڵیۆز عومه‌ر به‌رزنجى سه‌ردانى باره‌گاى باڵیۆزخانه‌ى عێراق كردووه‌ وچاوى به‌كارمه‌ندانى باڵیۆزخانه‌كه‌ كه‌وتووه‌،وله‌و سه‌ردانه‌ ڕێره‌وى كاره‌كانى باڵیۆزخانه‌كه‌ى به‌سه‌ركردۆته‌وه‌".
    حسێن دووپاتیشیكره‌وه‌ له‌سه‌ر"گرنگى ئاماده‌یی عێراق له‌سیاسه‌تى هاوسه‌نگى ودروستبوونى سه‌قامگیرى وكرانه‌وه‌ به‌ڕووى هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌پێناو خزمه‌تكردنى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى عێراق وناوچه‌كه‌".