وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ له‌ باره‌ى تاقیكردنه‌وه‌كان له‌ رۆژانى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆدا رونكردنه‌وه‌ ده‌دات

ناوخۆ
  • 16-03-2021, 18:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ ،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،له‌باره‌ى تاقیكردنه‌وه‌كان له‌ رۆژانى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى سه‌رتاسه‌رى رونكردنه‌وه‌ى دا. 
    حه‌یده‌ر فاروق وته‌بێژى وه‌زاره‌ته‌كه‌ بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند:" هه‌ماهه‌نگى هه‌یه‌ له‌ نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ و ته‌ندروستى له‌ باره‌ى ئه‌م پرسه‌وه‌"، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد" ئامارى رۆژانه‌ى كۆرۆنا رێگا نادات به‌ دواخستنى تاقیكردنه‌وه‌كان زیاتر،له‌سه‌ر وبه‌ندى ئه‌وه‌ش بریار ده‌دێت".
    وتیشى بریاره‌كانى ئه‌مڕۆ به‌پشت به‌ستن به‌ ره‌زامه‌ندى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران هاتووه‌".


    رونیكرده‌وه‌ "بریارى دیارى كردنى واده‌ى تاقیكردنه‌وه‌كان تاوه‌كو ئێستا ماوه‌ته‌وه‌ ،ئه‌و رۆژانه‌ى دیارى كراوه‌ له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه‌ تاقیكردنه‌وه‌ى تێدا ئه‌نجامده‌درێت".