به‌غدا-اه‌ع
حه‌سه‌ن نازم وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌كاتژمێر نۆی شه‌و تاوه‌كو پێنجی به‌ره‌به‌یان ده‌بێت،كه‌چی ڕۆژانی هه‌ینی وشه‌ممه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی گشتی ده‌بێت.
نازم له‌كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانی هه‌فتانه‌ییدا كه‌په‌یامنێری ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی(اه‌ع)ئاماده‌ی بوو،ڕایگه‌یاند"مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران به‌بۆنه‌ی ساڵیادی تاوانی هه‌ڵه‌بجه هاسۆزی خۆی له‌گه‌ڵ گه‌لی كورد ده‌ڕبڕی"،ڕوونیشیكرده‌وه"كازمی ڕاسپارده‌ی كرد به‌گواستنه‌وه‌ی نه‌هامه‌تییه‌كانی عێراق بۆ ده‌رفه‌تی بنیاتنانه‌وه".
ڕایشیگه‌یاند"گروپێك هه‌وڵیدا تاوه‌ره‌كانی كاره‌با له‌ناوچه‌ی ڕاشدییه‌ی به‌غدا بته‌قێنێته‌وه"،ئه‌وه‌یشی وت"ئه‌و كرده‌وانه ناتوان ببنه له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م ئه‌ركی حكومه‌ت بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با".
ئاماژه‌یشیدا"هه‌وڵه‌كانی په‌كخستنی ئه‌ركی پارێزگاكان وپه‌لاماردانی هێزه ئه‌منییه‌كان كارێكی ڕه‌تكراوه‌یه"،ڕوونیشیكرده‌وه"حكومه‌ت داوا له‌هاوڵاتیان ده‌كات زانیارییه‌كانی كارتی بایۆمه‌تری نوێبكه‌نه‌وه".
وتیشی"حكومه‌ت ڕووبه‌رووی ئاڵنگاری په‌تای كۆرۆنا وهه‌ڕه‌شه‌كانی بۆ سه‌ر ئابووری هاوڵاتیان وئاسایش وبژێویان بۆته‌وه".
ئاماژه‌یشیدا"كارمه‌ندانی ته‌ندروستی ئه‌ركێكی گه‌وره ده‌گێڕن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی توشبووان وترسمان هه‌یه له‌به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌كان".
ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو"بڕیاردراوه به‌كردنه‌وه‌ی بازاڕ وخواردنگه وقاوه‌خانه‌كان به‌پێی مه‌رجه ته‌ندروستییه‌كان له‌دوای 22ی ئه‌م مانگه"،وتیشی"قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌نۆی شه‌و تاوه‌كو پێنجی به‌ره‌به‌یان ده‌بێت وڕۆژانی هه‌ینی وشه‌ممه‌یش قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی گشتی ده‌بێت".