به‌غدا-اه‌ع-سۆما جاف
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،هه‌ڵوێستی كوردی خسته‌ڕوو له‌باره‌ی په‌سه‌ندكردنی یاسای دادگای فیدڕاڵی له‌په‌رله‌ماندا.
شیروان میرزا په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له‌لێدوانێكی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"یاسای دادگای فیدڕاڵی ڕه‌سه‌ن وههمواركراو ده‌نگی له‌سه‌ر درا وته‌نها ده‌نگدان له‌سه‌ر كۆی یاساكه ماوه دوای كۆتاییهاتنی ده‌نگدان له‌سه‌ر بڕگه‌كانی دیكه".
وتیشی"پێكهاته‌ی یاساكه له‌نۆ دادوه‌ر وچوار شاره‌زای فیقهی ئاینی ودوو شاره‌زای یاسایی پێكهاتووه"،ڕوونیشیكرده‌وه"ناڕه‌زایی پێكهاته‌ی كورد له‌سه‌ر میكانزمی كاركردنی فه‌قییان وكاتی دهستێوهردانیانی له‌ڕێكاره‌كانی دادگا ومیكانزمی ده‌نگدانیش ئایا به‌كۆده‌نگی ده‌بێت یان زۆرینه‌ی سێ له‌سه‌ر یه‌ك یاخۆد زۆرینه‌یه‌كی كه‌م".
ئاماژه‌یشیدا باسكردن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی یاسای دادگای فیدڕاڵی قه‌واره‌ی هه‌رێم سستدهكاتهوه به‌بۆچوونی من وانییه چونكه كورد به‌شدارن له‌دادگاكه ونوێنهریان هه‌یه له‌دادوه‌ران وفهقییهكان".
شایه‌نی باسه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دانیشتنی ئاسایی خۆی بۆ كاتژمێری شه‌شی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆی سێشه‌ممه هه‌ڵگرت.
پێشووتریش په‌رله‌مان ده‌نگدانی له‌سه‌ر بڕگه‌كانی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یه‌كه‌می یاسای دادگای باڵای فیدڕاڵی ته‌واوكرد.