به‌غدا-اه‌ع
كامیرا مان-سه‌فا عه‌لوان
دۆسیه‌ى خۆڵ و خاشاك یه‌كێكه له دۆسیه ئاڵۆزه‌كان كه بوه‌ته رێگر له به‌رامبه‌ر پلانه‌كانى په‌ره‌پێدانى وڵات،ئه‌م دۆسیه‌یه هیچى كه‌متر نیه له كه‌یسى ته‌ندروستى و په‌روه‌رده،ده‌بێت تیشك بخرێته سه‌رى و بۆنیاتنانى سیسته‌مێكى ته‌واوكراو بۆ سود وه‌رگرتن له‌م پرسه،ئه‌وه‌ش له‌میان بونیاتنانى كارگه‌ى تایبه‌ت به‌م پرسه وپاڵپشتى كردنى بۆ جێبه‌جێ گه‌یاندنى ئامانجه‌كانى ،پرۆژه‌ى ریسایكلین به‌شێك ده‌بێت له به‌رهه‌م هێنانى وزه و په‌ین و كاراكردنى ده‌ستى كار".
ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) سه‌ردانى كارگه‌ى ریسایكلینى شاره‌وانى مه‌حمودیه‌ى كرد ،عادل عه‌لى حه‌مید به‌رێوه‌به‌رى كارگه‌كه رایگه‌یاند:" له 2013 ئه‌م كارگه‌یه دامه‌زراوه و تاكه كارگه‌یه له‌سه‌ر ئاستى به‌غدا و باشور ،له رۆژێكدا 200 تۆن خاشاك له‌م كارگه‌یه ده‌گۆردرێت".