به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران ،ئمڕۆ سێشه‌ممه، جه‌ختیكرده‌وه ،دیالۆگى راشكاو تاكه رێگایه بۆ بۆنیاتنانى ده‌وڵه‌ت و له‌بیربردنه‌وه‌ى رۆژه ره‌شه‌كان .
نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆكایه‌تى وه‌زیران له راگه‌یاندراوێكدا كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:" کازمی بەبۆنەی ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە پێشوازی لە دوو پەرلەمانتارانی کورد کرد لە پەرلەمانی عێراق کە وەک نوێنەری فراکسیۆنە کوردییەکانی پەرلەمانی عێراق و نوێنەری پارێزگای هەڵەبجە ئەوسەردانەیان ئەنجامدابوو."
ئاماژە بەوەشکراوە، لە میانی دیدارەکەدا، کازمی وتوویەتی، " گەلەکەمان هاوبەش بووە لە چەشتنی تاڵییەکان و نەهامەتییەکان، نەک تەنها لەسەردەمی دکتاتۆرییەکاندا، بەڵکۆ لە سەردەمەکانی تریشدا".
کازمی، ئەوەشی وتووە، "دەبێت ئازارەکان کۆتای‌یان پێی بێت، لە بری ئەوهیوا دروست بکەین، پاڵپشتیکردنی دیاڵۆگێکی نیشتیمانی ئەوهیوایە دەهێنێتە دی".
باسی له‌وه‌كرد"گەلی عێراق بەسەرجەم پێکهاتەکانییەوە رۆژانێکی خەمباری بەڕێکردوە، نەک تەنها لەسەردەمی دیکتاتۆریەتدا بەڵکو لە سەردەمی دوای ئەو رژێمەشدا و پێویستە نەهامەتیەکانی کۆتایی پێبهێنرێت".
رونیشیکردەوە، پێشتر سه‌ردانی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدی كردوه وه‌ك دایكێك پێشوازی لێكردوه و هه‌ستی به لێبوردەیی و جوان و باشی خه‌ڵكه‌كه‌ی کردوە، سه‌رنجی ئه‌ویان راكێشاوه و "هەڵەبجە برینێکی مێژوییە، به‌ڵام خه‌ڵكه‌كه‌ی به لێبورده‌ییەکەی وانه‌یه‌كی گرنگیان فێری ئێمەو نەوەکانی داهاتویان کرد".