بهغدا-اهع
حەسەن کەعبی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئهنجومهنى نوێنهران،ئهمڕۆ سێشهممه، یادی ٣٣ ساڵەی کوشتارگە بێڕەحمانەکەی شاری هەڵەبجەی کردەوە،دووپاتیكردهوه گەڕانەوەی بەعس و ئەو کردە دیکتاتۆرییانە شتگەلی مەحاڵن.
نوسینگهى ڕاگهیاندنى كهعبى لهڕاگهیهندراوێكدا كهدهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)كهوتووه،بڵاویكردهوه"کەعبی یادی ٣٣ ساڵەی کوشتارگە بێڕەحمانەکەی شاری هەڵەبجەی کردەوە کەوا لەسەر دەستی رژێمی زۆردار و گۆڕبەگۆڕی بەعسیی بە چەکی کوژەر و و کیمیاویی بۆمبارانکرا و یٔەم کارەش شەهیدبوونی هەزاران هاوڵاتیی لێکەوتەوە کە تێیاندا منداڵ هەبوون. هەروەها یٔەوەشی روونکردەوە کە وەها تاوانێک پێشێلکردنێکی بێ چەندوچوونی بەها مرۆڤایەتییەکان بووە و بەشێکی سەرەکییش بووە لەو سیاسەتی کوشتن و وێرانکردنەی کە رژێمی دیکتاتۆریی دەرهەق بە گەلی عێراق پەیڕەوی کردووە.
هەروەها جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان هۆشداریی دا لەبارەی ئەوەی کە گۆڕە بەکۆمەڵەکانی دەستکردی بەعسی تاوانبار و ئەو هەموو کردە وەحشییانەی دیکە کە دەرهەق بە هەموو رۆڵەکانی گەل بەبێ جیاوازیی ئاین و نەتەوەکانیان ئەنجامی داون، بەهۆی ڕوواڵەت و سیفەتی ترسهێنەریانەوە بوونەتە هۆی هەژاندنی ویژدانی هەموو مرۆڤایەتیی و جیهان و هەر ئەوەش وا دەکات کەوا لە یادگە و ویژدانی نەوەکانی داهاتوودا بمێننەوە و جەختیشی لەسەر ئەوە کردەوە کەوا ئەم کوشتارگەیە سەلمێنەرێکی زیندووی دیکەیە لەسەر دڕندەیی بەعس و ناقۆڵایی دیکتاتۆرییەت.
هەروەها جێگری یەکەم وتی: لە سایەی ئەم رژێمە دیموکراسییەی ئێستادا گەڕانەوەی بەعس و ئەو کردە دیکتاتۆرییانە شتگەلی مەحاڵن و ئاماژەیشی بەوە کرد کەوا؛ کوشتارگەکەی هەڵەبجە نەفرەتێکە کە هەمیشە بەعسییەکان راودەنێت جا لە هەرکوێ بن، وە هەروەها جەختی لەسەر پێویستیی راوەدوونان و تۆڵەسەندنەوەی یاسایی کردەوە لە هەموو ئەوانەی کەوا لە پێش ٢٠٠٣ و لە ساڵانی دواتریشدا دەستیان بەخوێنی عێراقییەکان سوور بووە.
کەعبی جەختی لەسەر جدییەتی مانەوەی پەرلەمان کرد لە بابەتی دەرکردنی هەر یاساگەلێکدا کەوا گەرەنتیی بن بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتیی کۆمەڵایەتیی و پێکەوەژیانی هاوبەش لە نێوان رۆڵەکانی گەلدا. هەروەها داواشی کرد کە کەسوکاری هەموو قوربانییانی دەستی رژێمی لەناوچوو و قوربانییانی دەستی تیرۆریش قەرەبوو بکرێنەوە و رێزیان لێبنرێت. جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە کەوا رۆڵەکانی ئەم گەلە پێکەوە دوای ئەو کارەساتە زیاتر پێکەوەبەستران و بەیەکەوە پەیوەست بوون و زیاتر سوور بوون لەسەر رەتکردنەوەی خۆسەپاندن و حوکمی تاکەکەسیی، هەر چۆن دەشبێت کەوا هەر بەم شێوەیە بەردەوام بن و بمێننەوە.