كازمى:هەڵەبجە به‌ڵگه‌ وقوربانییه‌كى به‌نرخه‌ گەلى کوردستان پێشکەشى کردووە

سیاسی
  • 16-03-2021, 10:10
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   

    مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌ هەڵەبجە به‌ڵگه‌ وقوربانییه‌كى به‌نرخه‌  گەلى کوردستان پێشکەشى کردووە.
    كازمى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"ئه‌مڕۆ ساڵیادی پڕ له‌ ئێش و ئازاره‌ له‌ مێژوی خه‌باتی گه‌له‌كه‌مان له‌ دژی زۆرداری و دیكتاتۆریه‌ت، هه‌روه‌ك یادی 33 ساڵه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید‌ له‌ كوردستانی عێراق به‌رز راده‌گرین كه‌ هه‌زاران قوربانی له‌نێوان هاوڵاتیانى سڤیل لێكه‌وته‌وه‌".
    وتیشى:" تاڵی ئه‌و تراژیدیایه‌ تا ئه‌مڕۆ به‌رده‌وام بوه‌، بیرمان ده‌هێنێته‌وه‌ كه‌ چه‌كی كۆكوژ ده‌توانێت چی دروستبكات، كاتێك ده‌كه‌وێته‌ ده‌ست سته‌مكارێك، چی ده‌كرێت به‌ناوی ڕق و ڕه‌گه‌زپه‌رستییه‌وه‌ بكرێت كاتێك ڕژێمی دڕنده‌ به‌كاریده‌هێنێت بۆ پاساودانی شه‌وه‌ تاریكه‌كه‌ی له‌ سته‌م و تیرۆر و دڕنده‌ییه"‌.
    ڕایشیگه‌یاند"هەڵەبجە به‌ڵگه‌ وقوربانییه‌كى به‌نرخه‌  گەلى کوردستان به‌تایبه‌تى ،هاوشێوەى گەلى عێراق بەگشتى پێشکەشى کردووە لەکاروانى ئازادى و ڕزگاربوون لە ستەم و زۆردارى فه‌رمانڕه‌وایه‌كی لوتبه‌رز كه‌خراپه‌كارى وكوشتارگه‌ وجه‌نگى ماڵوێرانى وخوێناوى به‌رپاركرد".ئه‌وه‌یشى وت"ئه‌مڕۆ له‌دڵه‌وه‌ ئازاری یادی قوربانیان هه‌ڵده‌گرین، به‌ڵام سه‌ره‌خۆشیمان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ وه‌ك تاوانه‌كانی دیكه‌ى سه‌رده‌می به‌عس و سته‌مكاری، نرخی ئازادی و به‌های مانه‌وه‌ و گواستنه‌وه‌ی عێراق له‌سه‌رده‌می دیكتاتۆریه‌وه‌ بۆ سه‌رده‌می دیموكراسی و به‌رزراگرتنی به‌های مرۆڤی عێراقیمان بیرنه‌چێته‌وه"‌.
    كازمى دووپاتیشیكرده‌وه‌"هه‌ڵه‌بجه‌ برین و ده‌ستدرێژی و ناهه‌قیمان بیرده‌خاته‌وه‌ كاتێك ئامرازێكه‌ له‌ ده‌ستی فه‌رمانڕه‌وادا، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ئێمه‌ وانه‌ له‌ گیانبه‌ختكردوی شه‌هیدان و ناڵه‌ی گیانی ئه‌وان وه‌رده‌گرین، بۆ ئه‌وه‌ی عێراقێكی دیكه‌ بنیات بنێن، عێراقێكی ئازاد و دێموكرات كه‌ له‌ هه‌ر بستێكی خاكی پیرۆزی خۆی، گه‌ل و هاونیشتمانانی خۆی به‌رز ڕاده‌گرێت".