ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ده‌نگى له‌سه‌ر زیادكردنى بڕگه‌ى هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساى دادگاى فیدڕاڵى له‌سه‌ر كارنامه‌كه‌ى ده‌دات

سیاسی
  • 15-03-2021, 23:44
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ده‌نگى له‌سه‌ر زیادكردنى بڕگه‌ى هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساى دادگاى فیدڕاڵى له‌سه‌ر كارنامه‌كه‌ى ده‌دات.
    فه‌رمانگه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند"ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ده‌نگى له‌سه‌ر زیادكردنى بڕگه‌ى هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساى دادگاى باڵاى فیدڕاڵى ژماره‌ 30ى ساڵى 2005 له‌سه‌ر كارنامه‌ى دانیشتنه‌كه‌ى ده‌دات".
    شایه‌نى باسه‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ دانیشتنى ئاسایی خۆى به‌سه‌رۆكایه‌تى حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران سازكرد.