به‌غدا-اه‌ع
به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆمار،دووپاتیكرده‌وه، دیداره‌كه‌ی نێوان پاپا فڕانسیس و ئایه‌توڵا سه‌ید عه‌لی سیستانی لوتكه‌ی میانڕه‌وی و لێبوردنه.
سه‌رۆك به‌رهه‌م له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكى نوسینگه‌كه‌ى كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،ڕایگه‌یاند"سه‌ردانه‌كه‌ی پاپا فڕانسیس ساتێكی مێژویی و ساتێكی دڵخۆشكه‌ر بوو بۆ عێراقیه‌كان، ئه‌و سه‌ردانه عێراقیه‌كانی یه‌كخست، ئه‌ندازه‌ی دڵخۆشی موسڵمانه‌كان هێنده‌ی دڵخۆشی كریستیانه‌كان وپێكهاته‌كانى تر بوو"،ئه‌وه‌یشى وت"دیداره‌كه‌ی نێوان پاپا فڕانسیس و ئایه‌توڵا سه‌ید عه‌لی سیستانی، لوتكه‌ی میانڕه‌وی و لێبوردنه و نوێنه‌رایه‌تی پرۆگرامێكی نێوه‌ندگیر و میانڕه‌و و دیالۆگ و پێكه‌وه‌ژیان ده‌كات".
وتیشى،"پاپا فڕانسیس ستایشی عه‌لی سیستانی كرد و وه‌ك پیاوێكی مه‌زن و پیاوێكی خاوه‌ن حیكمه‌ت پێناسه‌ی كردوه كه‌هه‌موو عێراقییه‌كان ومرۆڤایه‌تى خۆشده‌وێت و دوپاتیكرده‌وه،"گرنگه له‌لای كه په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامی له‌گه‌ڵى هه‌بێت له‌پێناو خزمه‌تكردنی مرۆڤایه‌تی"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"پاپا فڕانسیس پشتیوانى خۆى بۆ دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى موسڵ ده‌ڕبڕى،وجه‌ختیشیكرده‌وه له‌پێویستى جۆشدانى هه‌موو ئه‌ركى نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌م پێناوه‌دا".
ئاماژه‌یشیدا"عێراق سه‌قامگیر نابێت به‌بێ هه‌بوونى ده‌وڵه‌تێكى به‌توانا وخاوه‌ن سه‌روه‌رییه‌كى ته‌واو كه تواناى سه‌پاندنى یاساى وكۆكردنه‌وه‌ى چه‌ك له‌ده‌ستى ده‌وڵه‌ت هه‌بێت وسنوورى خۆى بپارێزێت،وله‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته كۆده‌نگییه‌كى نیشتمانى هه‌یه"، دووپاتیشیكرده‌وه"گه‌نجى عێراقى له‌موسڵ وبه‌سڕه وبه‌غدا ونه‌جه‌ف وسلێمانى وهه‌ولێر ده‌یانه‌وێت وڵات بیانپارێزێت وخزمه‌تیان بكه‌ن وداهاته‌كانى له‌پێناو وڵات بڕه‌خسێنێت".
ڕوونیشیكرده‌وه"سیسته‌مى ده‌سه‌ڵاتدارى پێویستى به‌چاكسازى بنه‌ڕه‌تى هه‌یه،وله‌ئێستادا جێى ڕه‌زامه‌ندى هاوڵاتى عێراقى له‌باشوور وناوه‌ڕاست وكوردستان نییه،عێراقییه‌كان شایسته‌ى له‌مه باشترن،شایسته‌ى وڵاتێكى به‌توانا وخاوه‌ن سه‌روه‌رى ته‌واون".