سه‌رۆك به‌رهه‌م: با خزمه‌تكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ دروشمه‌وه‌ بێته‌ كردار

سیاسی
  • 15-03-2021, 21:21
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    سه‌رۆك به‌رهه‌م له‌په‌یامێكدا له‌یادی 33 ساڵه‌ی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ رایگه‌یاند، هه‌ڵه‌بجه‌ برینی ساڕێژنه‌بوی جه‌سته‌ی نیشتمانه‌، نه‌كۆن ده‌بێت، نه‌ ئازاری ده‌بڕێته‌وه‌، با خزمه‌تكردنی له‌ دروشمه‌وه‌ ببێته‌ كردار.
    د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار له‌تویتێكدا كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)به‌دواداچوونى بۆ كردووه‌ رایگه‌یاند، هه‌ڵه‌بجه‌ برینی ساڕێژنه‌بوی جه‌سته‌ی نیشتمانه‌، نه‌كۆن ده‌بێت، نه‌ ئازاری ده‌بڕێته‌وه‌".
    ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌ڵه‌بجه‌ گوڵی سوری سه‌رسنگی كوردستان، تۆماری مه‌ینه‌تی خه‌ڵكی عێراق و مرۆڤایه‌تییه‌، ده‌یسه‌لمێنێت زوڵم ناچێته‌سه‌ر و تاوانكارانیش هه‌ر ده‌بێت به‌ سزا بگه‌ن، هه‌ڵه‌بجه‌ ناسنامه‌ی ناو دڵمانه‌، با خزمه‌تكردنی له‌ دروشمه‌وه‌ بێته‌ كردار.