به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،ڕایگه‌یاند،حكومه‌ت سه‌ركه‌وتوو بوو له‌گۆڕینى زۆر شت له‌وێنه‌ى عێراق،هه‌روه‌ها داوایشى كرد ئه‌م ده‌رفه‌ته به‌هه‌ل وه‌ربگیرێت بۆ خزمه‌تكردنى ڕه‌وشى عێراق.
كازمى له‌وتارێكدا له میان سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ باڵه‌خانه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"عێراق ئه‌مڕۆ لهرهوشێكى نائاساییدایه به‌هۆى لێكه‌وته‌كانى دواى ساڵى 2003 وجه‌نگى داعش وئهلقاعیده وڕهوشى ناخۆیی كهڕووبهرووى بووه‌وه"،ڕوونیشیكرده‌وه"ناوى عێراق تووشى ناوزڕاندنێكى زۆر بووه‌وه جارێك به‌هۆى سیاسه‌ته‌كانمان وجارێكى دیكه به‌هۆى ڕه‌وشى هه‌رێمى ونێوده‌وڵه‌تى،كه‌زۆر به‌داخه‌وه عێراقى هه‌ڵبژارد بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان".
وتیشى"له‌ماوه‌یه‌كى كورتدا وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق له‌ڕێگاى وه‌زیر وكارمهندانى وه‌زاره‌ت وبهپشتیوانى حكومه‌ت سه‌ركه‌وتوو بوو له‌گۆڕینى زۆر شت له‌وێنه‌ى عێراق"،داوایشى كرد"ئه‌م ده‌رفه‌ته مێژووییه به‌هه‌ل وه‌ربگیرێت بۆ خزمه‌تكردنى ڕه‌وشى عێراق ودۆخى ئابوورى وكۆمه‌ڵایه‌تى".
لە یادی ١٠٤ ساڵەی دامەزراندنی سوپادا... مێژوویەکی گەشاوە و سەرکەوتنەکان لە داستانە گەورەکاندا