هه‌ولێر-اه‌ع
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند بڕیارێکی لەبارەى قۆناغی 12ی ئامادەیی بە هەموو بەشەکانییەوە ده‌ركرد.
به‌پێى راگه‌یاندراوى وه‌زاره‌ته‌كه كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه،ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، رایگه‌یاند:" "لەبەر بەرژەوەندی قوتابیان و خوێندکارانی قۆناغی 12 بەهەموو بەشەکانیەوە، بەمەبەستی پێدانی دەرفەتی زیاتر، پاش کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی لیژنەی باڵای ئەزموونەکان و بەڕێوەبەرانی گشتی سەرپەرشتیکردنی پەروەردەیی و پەروەردەی گشتی پارێزگاکان چەند بڕیارێک درا.
تاقیکردنەوەى وەرزى یەکەمى قۆناغى 12 ئامادەیی لە رۆژى شەممە، 10 ى نیسانى 2021، دەست پێدەکات و لە 21 ى نیسانى 2021، کۆتایی دێت و جگە لە هەردوورۆژى 14 و 15ى نیسانى 2021 تاقیکردنەوەى تێدا ناکرێت و وەرزى دوەمى هەمان قۆناغ لە 24ى -4-2021، دەست پێدەکات و بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەکان راسپیێردراون بۆ دیاریکردنى پرۆگرامى خوێندنى وەرزى دوەم بەجۆرێک بێت، لەگەڵ ماوەى خوێندنى ئەو وەرزەدا بگونجێت و پێش دەستپێکردنى وەرزى دووەمى خوێندن بۆ مامۆستایان و خوێندکارانى پۆلى ١٢ ى ئامادەیی بڵاوبکرێتەوە.".
هه‌ر به‌پێى راگه‌یاندراوه‌كه هاتووه " تاقیكردنه‌وه‌ى وه‌زارى قۆناغى 12 ى ئاماده‌ى به‌هه‌موو به‌شه‌كانیه‌وه له 25 ى ته‌مووزى 2021 ده‌ستپێده‌كات تاوه‌كو 23ى ئابى 2021 به شێوه‌یه‌ك قوتابى دوو تاقیكردنه‌وه ئه‌نجامبدات له هه‌فته‌یه‌كدا .
لە یادی ١٠٤ ساڵەی دامەزراندنی سوپادا... مێژوویەکی گەشاوە و سەرکەوتنەکان لە داستانە گەورەکاندا