به‌غدا-اه‌ع
شاندێکی باڵای ئەمنی ،ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، گه‌یشته قه‌زاى شه‌نگال له نه‌ینه‌وا.
په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند:" شانده‌كه پێك هاتووه له هه‌ریه‌ك له قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی،و فەریق روکن عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا سەرۆکی ئەرکانی سوپا، فەریق روکن عەبدولئەمیر شممەری جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان و فەریق روکن قاسم محەمەد بەڕێوەبەری ھەواڵگریی سەربازیی و فەرماندەی ھێزەکانی وشکانیی، ئامانج لە سەردانی ئەو شاندە باڵایە بەدواداچوون و ئاگاداربوونە لە رەوشی ئەمنی قەزای شنگال ".