لیژنەی پەورەدەی نوێنەرایەتی:هەوڵێک هەیە بۆ ئەوەی وانەبێژان بکرێن بەگرێبەست

ناوخۆ
  • 15-03-2021, 14:50
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع-نور زه‌یدى 
    لیژنه‌ى  په‌روه‌رده‌ى نوێنه‌رایه‌تى ئاشكراى كرد لیژنه‌كه‌یان له‌ هه‌وڵى ئه‌وه‌ دایه‌ سه‌رجه‌م وانه‌ بێژه‌كان بكرێن به‌  گرێبه‌ست .
    قوسه‌ى یاسرى سه‌رۆكى لیژنه‌كه‌ بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع) رایگه‌یاند:" بودجه‌ى ئه‌مساڵ شایسته‌ داراییه‌كانى وانه‌ بێژانى تێدا جێگیر كراوه‌ "،جه‌ختییكرده‌وه‌ كار ده‌كرێت بۆ دانانى بڕگه‌یه‌ك كه‌ سه‌رجه‌م وانه‌ بێژان بكرێن به‌ گرێبه‌ست به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى فه‌رمانى كارگێریان هه‌یه‌ له‌ ساڵى 2020 یان ساڵانى پێشوو تر".
    ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد"سه‌رجه‌م ئه‌ندامانى لیژنه‌ى دارایى له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان وانه‌بێژه‌كان بكرێن به‌ گرێبه‌ست به‌ڵام هه‌ندێك ئاسته‌نگى هه‌یه‌ كار ده‌كرێت بۆ لابردنى ",
    یاسرى وتیشى"ژماره‌ى وانه‌بێژان له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكان گه‌یشتوه‌ته‌ 230 هه‌زار وانه‌بێژ".