پارێزگای نەینەوا: دەستكرا بە نۆژەنكردنەوەی مەرقەدی پێغەمبەر یونس سڵاوی خوای لێبێت

  • 3-02-2018, 00:00
  • +A -A

    نەینەوا – ا ه ع نۆفل حەمادی عاكوب پارێزگاری نەینەوا ئەمرۆ شەممە رایگەیاند: دەستكراوە بە بنیاتنانەوەی بەشێكی زۆری مەرقەدی پێغەمبەر یونس سڵاوی خوای لێبێت كە لەساڵی 2015 دا لەلایەن تیرۆریستانەوە تەقێنرایەوە. پارێزگاری موسڵ لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە ( ا ه ع) وتیشی ئەندازیار و كادری فەنی سەر بە شارەوانی موسڵ دەستیانكردووە بە بنیاتنانەوەی بەشێكی زۆری مەرقەدی پێغەمبەر یونس (س) كە لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە تەقێنرایەوە. وتیشی لە قۆناغی یەكمدا سیاجی دەرەوە و ناوەوە و پلیكانەكان دروستدەكەنەوە لە پێناو دروستكردنەوەی تەواوی موەرقەدەكە.