بهغدا-اهع
مستهفا كازمى سهرۆك وهزیران ،رایگهیاند سهركهوتوو بوون له كهمكردنهوهى هێزه بیانیهكان له وڵات و ئاماژهى بهوهكرد دهبێت سیماى جهنگ و سوپا لهكۆمهڵگا بهدوور بێت.
نوسینگهى راگهیاندنى سەرۆک وەزیران،له راگهیاندراوێكدا كه دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) كهوتووه ، ئەمڕۆ دوشەممە ،رایگهیاند:" كازمى سەردانی وەزارەتی دەرەوەی کرد ،سوپاسی ستافی وەزارەتی دەرەوە دەکەن کە رۆڵێکی گرنگیان هەبوە لە سەرکەوتنی سەردانەکەی پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیکان بۆ عێراق، جەختیش دەکەنەوە دیپلۆماسییەت و گفتوگۆ دو بنەمای هێزن بۆ پاراستنی خەڵک و دورخستنەوەیان لە جەنگ، ئەوەش پێویستی بە هەوڵێکی گەورە هەیە و لەو پێناوەدا رۆڵی باڵیۆزخانەکانی عێراق لەوڵاتان بەرز دەنرخێنن".
ئاماژەی بەوەشکردوە، جێگەی نیگەرانییە کەلەدوای ساڵی 2003ەوە دەبینن دیاردەی چەکداری لەکۆمەڵگەدا پەرەی سەندوە و پێویستە دیپلۆماسییەت و گەشەی ئابوری ببنە جێگیرەوەی ئەو دیاردەیە، چونکە دروستکردنی شەڕ ئاسان و دروستکردنی ئاشتی قورسە و پێویستە دیپلۆماسییەت بکرێت بەرێگە چارەی چارەسەری کێشەکان.
كازمى ئەوەشی خستەڕو، لێرەوە داوا دەکەن هەموان کار بۆ دروستکردنی وتارێکی نیشتیمانی بکەن بۆ ئاشتی و بەرژەوەندی گەلانی عێراق، هەروەها باوەڕیانوایە حکومەت سەرکەوتو بوە لە پەرەپێدانی دیپلۆماسییەت و کەمکردنەوەی هێزە بیانییەکان لە وڵاتدا، هەروەها رۆڵی دامەزراوەی دیپلۆماسییەتی عێراق لە تێپەڕاندنی قەیرانی دارایی بە رۆڵیکی گرنگ و سەرکەتو دەبینن، لەئێستاشدا عێراق چەندین رێککەوتنی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، ئێران، سعودیە، ئوردن و میسر و چەندین وڵاتی دیکە واژۆکردوە بۆ پەرەپێدانی وڵات و پێشخستنی ئابوریی، بەجۆرێک چاویان لەگەیشتنە بەنمونە سەرکەوتوەکانی گەشەی ئابوری وەک وڵاتانی رواندا و ئەفریقای باشور.
ههروهها رایگەیاند" بەپێویستی دەزانن دیپلۆماسییەت بکرێت بەرێگەچارەی چارەسەری کێشەکان چونکە دیپلۆماسییەت و گفتوگۆ دو بنەمای هێزن بۆ پاراستنی خەڵک و دورخستنەوەیان لە جەنگ، جەختیش دەکاتەوە چەندین رێککەوتنی هاوبەشیان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، ئێران، تورکیا و وڵاتانی عەرەبی هەیە سەرەڕای ئەوەی جیاوازییان هەیە لەتێڕوانین بۆ چارەسەری کێشەکان".
لە یادی ١٠٤ ساڵەی دامەزراندنی سوپادا... مێژوویەکی گەشاوە و سەرکەوتنەکان لە داستانە گەورەکاندا