به‌غدا-اه‌ع -نور زه‌یدى
و:سۆما جاف
لیژنه‌ى یاسایی نوێنه‌رایه‌تى ناوه‌ڕۆكى یاساى دادگاى باڵاى تاوانه‌كانى خسته‌ڕوو وپێشبینیشى كرد له‌كارنامه‌ى دانیشتنه‌كانى داهاتووى په‌رله‌مان جێگیربكرێت.
په‌رله‌مانتار حه‌سه‌ن فه‌دعه‌م ئه‌ندامى لیژنه‌ى ناوبراو بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،ڕایگه‌یاند"یاسای دادگاى باڵاى تاوانه‌كان دادگاییكردنى تیرۆرستانى داعش له‌ده‌ره‌وه‌ى عێراق له‌خۆده‌گرێت ئه‌وانه‌ى كه‌تاوانیان دژى ڕۆڵه‌كانى گه‌لى عێراق ئه‌نجامداوه".
وتیشى"دادگاى وڵات په‌یوه‌ندیدار نین به‌پێداچوونه‌وه‌ى دۆسییه وتاوانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان"،وتیشى"ئه‌م یاساییه ڕێگا به‌دادگاى عێراقى ده‌دات ئه‌و تیرۆرستانه داگایی بكات كه‌تاوانى تیرۆرستیان ئه‌نجامداوه چ له‌ناوه‌وه‌ى عێراق بێت یان له‌ده‌ره‌وه".
ئاماژه‌یشیدا"یاساكه له‌كارنامه‌ى دانیشتنه‌كانى داهاتووى په‌رله‌مان جێگیر ده‌كرێت دواى په‌سه‌ندكردنى هه‌ردوو یاسای دادگاى باڵاى فیدڕاڵى وبوودجهى 2021".