به‌غدا-اه‌ع-سه‌جاد موسه‌وى
و:سۆما جاف
لیژنه‌ى یاسایی نوێنه‌رایه‌تى له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران دووپاتیكرده‌وه هێمایه‌كى گه‌وره هه‌ن بۆ یه‌كلایكردنه‌وه‌ى یاسای دادگاى فیدڕاڵى له‌دانیشتنى ئه‌مڕۆ.
محه‌مه‌د غزى جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى یاسایی بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،ڕایگه‌یاند"هێماى گه‌وره هه‌ن له‌باره‌ى ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌و بڕگانه ماون له‌یاساى دادگاى فیدڕاڵى له‌دانیشتنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران".
ئاماژه‌یشیدا"دوو بڕگه له‌كۆى سێ بڕگه‌ى تر كه‌له‌یاساكه ماوه یه‌كلاكراوه‌ته‌وه"،وئه‌و بڕگانه‌ى ماون چاوه‌ڕوانى سازان له‌گه‌ڵ كورد ده‌كه‌ن وپه‌یوه‌ستن به‌میكانزمى ده‌نگدان له‌نێو دادگاى فیدڕاڵى".
جێ ئاماژه‌پێكردنه ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ته‌واوكردنى ئه‌و بڕگانه له‌پرۆژه یاسای دادگاى باڵاى فیدڕاڵى ماون له‌كارنامه‌ى دانیشتنى په‌رله‌مان جێگیركرد كه‌بڕیاره ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه سازبكرێت.